گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە ئێران دەستیپێکردەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران دەستیپێکردووەتەوە.
بەیاننامەیەکی جەواد ئارتمانی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران بڵاوکرایەوە.
ئارتمانی ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ کردنەوەی ئاسمانی ئێران و هەڵگرتنی سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکان، یەکەمین فڕۆکە کە حاجیانی ئێرانی لە سعودیەوە هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانە نیشتنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هێڵە ئاسمانییە بیانییەکانیش گەشتەکانیان دەستپێکردووەتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا گەشتە ئاسمانییەکان زیادبکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە خاکی لوبنان ڕێگە بە نەهێشتنی ئەو گروپانە دەدات کە ئامادەبوونیان سنووردارە، لەوانەش چەکداماڵینی حزب الله.
کەتائیبی قەسام ئاشکرای کرد، ئەو فەرماندەیەی کە مووشەکی "عەیاش ٢٥٠"ی ئامادەکردووە و هەڵیداوە، کە بۆ یەکەمجار لە کاتی "ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس" لە ساڵی ٢٠٢١ بەکارهێنراوە، مەحمود میسباح بووە کە لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەهید بووە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە سەربازانی رژێمی سەهیۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەوت کەس لە کارمەندانی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستینیان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکەیان لە شەقامی سەڵاحەدین دەستبەسەر کرد.