لە ئەنجامی هێرشی هیندۆزەکان بۆ سەر مسوڵمانەکان کە بەهۆی یاسای نوێی هیندستان لەبارەی کۆچبەرانی مسوڵمانەکان دەستی پێ کرد چەندین کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ئەو یاسایەی کۆتای ساڵی رابردوو پەسەند کرا رێگای هاوڵاتی بوون بە ئەندامی ٦ ئایین کە لە وڵاتانی پاکستان و ئەفغانستان و بەنگلادیش دێن کرایەوە. بەڵام کۆچبەرانی مسوڵمان لە دەرەوەی یاساکە دەمینن.
مسوڵمانەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو رەوشە لە شاری دەلهیی نوێ رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. هەروەها هیندۆزەکانی کە پشتگریان لە یاساکە دەکرد لە دژی ئەوان دەستی بە خۆپیشاندان کرد و هێرشیان کردە سەر مسوڵمانەکان.
لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کراوە دەبینرێت کە چەتەکانی هیندۆز بە دار و بەرد و ئاسن هێرش دەکەنە سەر مسوڵمانەکانی بێ چەک.
هەروەها گروپەکانی هیندۆز دوکان و مالەکانی مسوڵمانەکان کردە ئامانج و هەنێک مزگەوتەکانیان خراپ کرد و قورئانیان پارچە کرد.
هەروەها لە دیمەنەکان دەبینرێت کە کەسێکی هیندۆز دەچێتە سەر مینارەی مزگەوت و هیلالەکە دەشکێنێت و لە شوێنەکەی ئاڵای هیندستان دادەنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر مسوڵمان گیانیان لە دەست دا. هەنێک لە مسوڵمانەکان هەوڵیان دا لە بەرامبەر هێرشەکان بەرگری لە خۆیان بکەن. لە هەردوو لایەن تا ئێستا بە کۆی گشتی ٢٣ کەس گیانیان لە دەست داون.
هەروەها هەنێک لە مسوڵمانەکان لە ناوچەی مصطفیئاباد لە ناچاری ماڵەکانیان بە جێ دەهێڵن.
هەروەها دەبینرێت پۆلیسەکانی دەلهی هێرش دەکەنە سەر گروپێکی ٥ کەسی مسوڵمان و داوا لێیان دەکەن کە سروودی نەتەوەیی هیندستان بڵێن.
چەتەکانی هیندۆز هێرش دەکەنە سەر گروپێکی رۆژنامەنووس و کاتێک دەبینن کە ئەو کەسانە مسوڵمان نین کۆتای بە هێرش دێنن.
هەروەها هێرش دەکەنە سەر کەسێک و بۆ ئەوەی بزانن کە ئەو کەسە مسوڵمانە یان نا داوا لێ دەکەن کە نیشان بدە ئایا خەتەنە کراوە یان نا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٢ هەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان بە بۆنەی مانگی رەمەزان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پاسێک لە باکووری ئەفریقای باشوور ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا.