دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە ناوچەکانی بویەندە و کامیلیی وڵاتی ئوگاندا ٢ مزگەوت کردەوە.
لە وڵاتی ئوگاندا کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا ژمارەی مزگەوت و مەسجدەکان زۆر کەمە و مسوڵمانەکان عیبادەتیان لە دەرەوە یان لە ژێر دارەکان ئەنجام دەدەن.
بۆیە دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا دەستی بە چالاکیەکان کرد و لە ناوچەکانی بویەندە و کامیلیی وڵاتی ئوگاندا ٢ مزگەوت کردەوە.
مسوڵمانەکانی ناوچەکە هەروەها مزگەوتەکان وەکو مەدرەسە و کۆرسی قورئان بە کار دێنن.
"سوپاسگوزاری یەتیم ئەلی دەکەین کە ئەو دەرفەتە بە ئێمەیان داون"
یەکەم مەراسمی کردنەوەی مزگەوت لە گوندی کیریبەریرینای ناوچەی بوویەندە بەڕێوە چوو. یەکێک لە خێرخوازەکان بە ناوی بەزمی ئالەم کە مزگەوتەکە لە سەر ناوی ئەو کراوە سوپاس گوزاری یەتیم ئەلی کرد و وتی، "خودا لە هەمووی ئەو کەسانە رازی بێت کە لە دروست کردنی مزگەوتەکە زەحمەتیان کشاون و بوونەتە سەبەبی ئەو خێرە. إن شاء الله لێرە ژمارەیەکی زۆر مسوڵمان پەروەردە دەبن و بۆ ناوچەکانی دیکەش بە سوود دەبن."
"بانگێشتی برا مسوڵمانەکان دەکەم، وەرن ئێرە، ببینن و هاوکاری بکەن"
بەزمی ئالەم سەبارەت بە کردنەوەی مزگەوت وتی، "زۆر سوپاسگوزاری یەتیم ئەلی دەکەم. ئەمڕۆ زۆر خۆشحالم. تەمەنم ٥٥ ساڵە و تا ئێستا شتێکی بەم شێوەیەم نەژیا. إن شاء الله بەردەوام دەبین لە هاتن بە ئێرە، بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردن. بانگێشتی برا مسوڵمانەکان دەکەم، وەرن ئێرە، ببینن و هاوکاری بکەن."
مزگەوتی دووەم لە گوندی بالاوۆلیی ناوچەی ئەدیرومای شاری کاموولی کراوە. مصطفی کۆجاتورک کە لە سەر ناوی کوڕەکەی کە کۆچی دوای کردوە مزگەوتە کردەوە باسی لەوە کرد:
"بەهۆی کردنەوەی مزگەوت لێرەین. سوپاسگوزاری دەزگای یەتیم ئەلی و تیمەکەی دەکەین کە بۆ کردنەوەی مزگەوت هاوکاریمان کردوە. خودای گەورە هاوکاریان بکات. ئێمە وەکو مسوڵمانەکانی ئەوڕووپا بۆ هاوکاری هەرچی لە دەستمان هات ئەنجاممان دا. خودا خێرەکانمان قبول بکات. ئەمانەتی خودا بن."
"ئەفریقا ناوچەیێکە بوون نییە و نەبوون زۆرە"
حوسێن ئاتەش یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا سەبارەت بە چالاکیەکانیان باسی لەوە کرد، "ئێستا لە وڵاتی ئوگاندایین. لەو ناوچەیە نزیکەی ٢ هەزار مرۆڤ دەژی. ئەمڕۆ لێرە مەراسمی کردنەوەی مزگەوت بەڕێوە چوو. زۆر پوێستی ناوچەکە بە مزگەوت و مەسجد هەیە. چونکە نە مەدرەسەیەک نەش قوتابخانەیەک هەیە. مرۆڤەکانی ئێرە لە مزگەوت عیبادەتەکانیان ئەنجام دەدەن و پەروەردەیی قوتابخانەیان لێرە ئەنجام دەدەن. هەروەها بەرپرسان باس لەوە دەکەن پێویستیان بە ناوەندی تەندروستی و تانکێر ئاویش هەیە. لێرە بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین: ئەفریقا ناوچەیێکە بوون نییە و نەبوون زۆرە. لە سەرەتای ئەو سێ مانگانەی پیرۆز دەستی هاوکاری بە لای ئەو یەتیم و مەغدوورانە درێژ بکەین."
دواتر منداڵەکانی حافظی ئوگاندایی لە ناو مزگەوت قورئانیان خوێندەوە. دوای دوعاکان بە تەکبیر و سەلەواتەکان مزگەوت کرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٣ هەزار و ٩٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٧٧٠ کەسیش بریندار بوون.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
وێنەی ئافرەتێک کە لە کەناری غەززە تەرمی برازا ٥ ساڵە شەهیدەکەی لە باوش گرتووە لە پشبرکێی وێنەکانی میدیایی جیهانی وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت.