رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی بەیانی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەی کەرتی رۆژئاوا و فەلەستینیێکیان بریندار کرد و ١٢یان دەست بە سەر کرد
داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچەی قەلقەلیە و ٣ فەلەستینیان دەست بە سەر کرد کە یەکێکیان رامی یوسف سەنینەی کەم ئەندام بوو.
لە کاتی هێرش بۆ سەر ناوچەی قەلقەلیە هاوڵاتیان هاتنە سەر شەقامەکان. لە ئەنجامدا داگیرکەران تەقەیان کردە سەر هاوڵاتیان و گەنجێکی فەلەستینی بریندار بوو.
هەروەها داگیرکەران هێرشیان کردە سەر ناوچەی رامەلڵا و بیت الحم و بە کۆی گشتی دوو کەسیان دەست بە سەر کرد.
هەروەها لە ناوچەی کەفەردان لە رۆژئاوای جەنین و ناوچەی کاراوات بەنی حەسان لە نزیکەی سەلفیت و سووریف لە باکووری الخلیل ٣ کەسیان دەست بە سەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشێک لە ناوچەی جەنینی کەرتی رۆژئاوا ٢ گەنجیان دەست بە سەر کرد.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشێکی دیکەدا ٢ گەنجی فەلەستینی دەست بە سەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.