٢٠٠ رۆژە چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بەردەوامە.
دایکێک بە ناوی حاجیرە ئاکار لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ لە پێش بارەگای هەدەپە دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و دوای چەند رۆژێک منداڵەکەی گەڕایەوە و ئەو رەوشە بووە سەرچاوەی هیوایەک بۆ خانەوادەکانی دیکە و لە ٣ی ئەیلوول فەوزیە چەتین کایا و رەمزیە ئاککۆیوون و ئایشەگول بیچەر دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد و رۆژ بە رۆژ ژمارەیان دەستی بە زیاد بوون کرد و ئێستا ژمارەی خانەوادەکانی کە بەژداری چالاکی دانیشتن بووە گەشتوە ١٣٩ خانەوادە.
لە ماوەی ٢٠٠ رۆژدا منداڵی ١٣ خانەوادە گەڕانەوە. جەعفەر کوڕی خەدیجە جەیلان، مەکیە کچکی حوسنیە-حوسێن چیفتچی، خەلیل ئیبراهیم کادران نەوەی حەلیمە کادران، هاروون ئاچان کوڕی نەجلا-مەتین ئاچان، حوسێن کوڕی نظام الدین-ئەسلیخان ئەشرەفئۆغلو، پەلدا کچی گەوریە ئایهان، ڤۆلکان کوڕی مەلیک ئاسلان، وەیسی کوڕی موعتەبەر بیرلیک، محەمەد ئەمین کوڕی جاهدە ئالکان و خالسە ئالپتەکین کچی شاهیزە ئالتنکایناک لە دەست پەکەکە رایانکرد و خۆیان رادەست هێزەکانی ئاسایش کرد.
سالح گۆکچە کە لە ئاگری بەژداری چالاکی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد، کوڕەکەی عومەر تەمەن ١٩ ساڵە لە ساڵی ٢٠١٥ کاتێک لە ئیستانبوول کار دەکرد ون بوو و وا باوەڕ دەکەن کوڕەکەیان لە سوریایە.
ناوبراو وتی، "ئەمڕۆ رۆژی ٢٠٠مە. من کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ. ئەگەر هەدەپەییەکان کوڕەکەمیان نەهێنن ناچم. پشتریش وتبووم، ئەگەر بەفر و بارانیش ببارێت لێرە دەبم. هەموو رۆژێک ژمارەی خانەوادەکان زیاتر دەبێت. هەدەپەییەکان گومانیان دەکرد لێرە مانگێک و ٢ مانگ دەمینین و دەچین بەڵام لەگەڵ بوونی ڤایرۆس لێرە دەبین."
هەروەها یەکێک لەو کەسانەی بەژداری چالاکی دانیشتین بووە بە ناوی شەوکەت بینگۆل کە بۆ کوڕەکەی توونجای تەمەن ١٩ ساڵە بەژداری چالاکی بووە وتی، "هەدەپەییەکان دەڵێن کە منداڵەکانمان نەبردوە بەڵام دەبینین کە؛ منداڵەکانی پۆلیس و سەرباز لە لایەن هەدەپە/پەکەکە بردراوە. نەک ٢٠٠ رۆژ ئەگەر ٢٠٠ ساڵیش تێپەڕ بێت تا کاتێک منداڵەکانمان نەهێن ناچین. ئێمە دەزانین کە هەدەپە لە سەر خوێنی کوردەکان گەل فریو دەدات. پەکەکە لە سەر چیا ناهێت و منداڵەکان نابێت، هەدەپە لێرە دەنێرێتە سەر چیا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکیی خێرخوازی بەڕێوەدەبات راپۆرتی چالاکییەکانی لە مانگی رەمەزاندا بڵاو کردەوە.
حکومەتی چاد راگەیاند کە دەتوانێت رێککەوتنی سۆفا هەڵبوەشێنێتەوە کە مەرجەکانی بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵات دیاردەکات.
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران کە دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر راگیرابوون دووبارە دەستیپێ کرد.
ئۆکراینا راگەیاند کە لە نیمچەدوورگەی کریمیا کە لە لایەن رووسیا ئیلحاق کراوە بنکەی ئاسمانی سەربازی رووسیایان بە مووشەک کردووە ئامانج.