لە وڵاتی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داون ١٣٩ کەس بەرزبوو و گەشتە ٢٥١٧ کەس.
کیانووش جهانپوور سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی میدیایی ئامارەکانی کۆتایی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.
جهانپوور دەست نیشانی کرد، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٣٩ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داون.
جهانپوور دەست نیشانی کرد، ژمارەی قوربانیەکان گەشتە ٢٥١٧ کەس و ٣٠٧٦ حالەتی نوێی تووشبوون تۆماڕ کرا و بە کۆی گشتی ژمارەی حالەتی تووشبوون گەشتە ٣٥ هەزار و ٤٠٨ کەس.
جهانپوور لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، تا ئێستا بە کۆی گشتی ١١ هەزار و ٦٧٩ کەس چارەسەر بوون و نەخۆشخانەیان بەجێ هشتوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی چاد راگەیاند کە دەتوانێت رێککەوتنی سۆفا هەڵبوەشێنێتەوە کە مەرجەکانی بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵات دیاردەکات.
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران کە دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر راگیرابوون دووبارە دەستیپێ کرد.
ئۆکراینا راگەیاند کە لە نیمچەدوورگەی کریمیا کە لە لایەن رووسیا ئیلحاق کراوە بنکەی ئاسمانی سەربازی رووسیایان بە مووشەک کردووە ئامانج.
لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی ئەندامبوونی گشتیی فەلەستین بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکا ڤێتۆ کرا.