لەو ناوچەیانەی فەلەستین کە لە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی مەحموود عەبباسدایە ٦ کەسی دیکە تووشی کۆڤید ١٩ بوون.
ئیبراهیم مەلهەم وتەبێژی حکومەتی مەحموود عەبباس رایگەیاند، لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٦ حالەتی نوێی تووشبوون تۆماڕ کراوە.
مەلهەم لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، بەم شێوەیە بە کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لە فەلەستین گەشتە ٩٦ کەس و تا ئێستا تەنها کەسێک بەهۆی ڤایرۆسەکە مردوە. هەروەها ناوبراو دەست نیشانی کرد، تا ئێستا ١٨ نەخۆش چارەسەر بوون و نەخۆشخانەیان بەجێ هشتوە.
مەلهەم لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢٩١ پشکنین ئەنجام دراوە و بە کۆی گشتی ژمارەی پشکنینەکانی ئەنجامدراو گەشتە ٥ هەزار و ٥٦٢.
مەلهەم دەست نیشانی کرد، بۆ رێگری کردن لە بڵاو بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت فەلەستینیەکان بە تایبەتی لە سەردانی کردن بە خانەوادەکانیان دوور بوەستن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.