کوڕی نووسەر و لێکۆلینەر مەلا مەحموود قلنچ کە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووبوو باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ لەگەڵ باوکی دیدار کردوە و رەوشەکەی بەرەو باشبووندا دەچێت.
نووسەر و لێکۆلینەر مەلا مەحموود قلنچ کە لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین دەژی، دوێنێ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووبوو.
مەلا مەحموود کە یەکێکە لە کەسایەتیەکانی ناوداری ناوچەکە لە نەخۆشخانەیە و کوڕکەی ئوسامە سەبارەت بە رەوشی باوکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئوسامە قلنچ وتی، "ئەمڕۆ توانیمان لەگەڵ باوکم و مامم محەمەد دیدار بکەین. الحمد لله رەوشی هەردوویان بەرەو باشبووندا دەچێت. رەوشێکی ترسناک نییە. إن شاء الله بە دوعاکانی ئەنگۆ ئەو قۆناغە دەرباز دەکەین. خودا لە هەمووتان رازی بێت. داوای دوعا دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٢ هەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان بە بۆنەی مانگی رەمەزان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پاسێک لە باکووری ئەفریقای باشوور ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا.