لە وڵاتی هۆڵەندا بەهۆی زیاد بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە درا هەموو رۆژێک بانگی پیرۆز بوترێت و ئەو رەوشە دەبێتە هۆکاری خۆشحالی مسوڵمانەکان.
دوێنێ لەگەڵ ئەوەی یەکشەممە بوو لە شاری لاهەی وڵاتی هۆڵەندا دەنگی بانگی پیرۆز بەرز بوو.
هاوڵاتیێکی تورکیا کە لە هۆڵەندا دەژی ڤیدیۆی کاتی وتنی بانگی پیرۆز بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) نارد و بە چاوەکانی پڕ لە فرمێسک باسی لەوە کرد، دوای چەند ساڵ دەنگی بانگی پیرۆز دەبیزێت.
ئەو کەسە باسی لەوە کرد، لە هۆڵەندا رێگە نادرێت دەنگی بانگ بێتە دەرەوە و دواتر وتی، "تەنها بۆ نوێژی هەینی لە هەنێک مزگەوتەکان رێگە دەدرێت. ئەمجار رۆژی یەکشەممە لە کاتی نوێژی عەسر بانگی پیرۆز وترا. بانگەکە لە مینارەی مزگەوتی ئەقسای وەقفی دیانەتی هۆڵەندا وترا. لەگەڵ ئەوەی مزگەوت دوور بوو دەنگەکەی تا ئێرە هات. زۆر خۆش بوو. دوای چەندین ساڵ دەنگی بانگ لە دەرەوە هات، بووە هۆکاری خۆشحالی ئێمە."
رۆژی هەینیی رابردوو لە ژمارەیەکی زۆر مزگەوتی وڵات رێگە درابوو کە دەنگی بانگ بێتە دەرەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) داوای لە هەموو دامەزراوە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هەنگاو بنێن بۆ "راگرتنی شەڕی جینۆسایدی دڕندانە دژی گەلی فەلەستین."