شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار سەردانی محەمەد سیرووس سەجاد قازی بالیۆزی پاکستان لە ئەنقەرە کرد.
محەمەد سیرووس سەجاد قازی بالیۆزی پاکستان لە ئەنقەرە پێشوازیان لە شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و حوسێن ئیمیر یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار کرد.
لە دیدارەکە باس لە بابەتی کەشمیر کە لە لایەن هیندستان داگیرکراوە و دۆزی فەلەستین کرا.
"هودا پار پارتێکە خاوەنداری لە تەواوی کێشەکانی ئوممەتی ئیسلام دەکات"
شاهزادە دەمیر لە سەرەتا باسی لەوە کرد کە سلاوی ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پاریان بۆیان هێناوە و دواتر وتی، "ئێمە لە رۆژی سەرەتاوە دۆزی قودس وەکو دۆزی خۆمان دەزانین. هەم دۆزی ئێمەیە و هەمیش دۆزی ئوممەتە. لەبەر ئەوەی ئوممەتی ئەوەندەی پێویستی خاوەنداری دۆزی کەشمیر ناکات چارەسەر نابێت. هودا پار پارتێکە خاوەنداری لە تەواوی کێشەکانی کەشمیر و فەلەستین و ئەراکان و تەواوی ئوممەتی ئیسلام دەکات و کێشەکانی ئەوان وەکو کیشەی خۆی دەزانێت."
"ئێستا کەشمیر و فەلەستین لە ژێر خەتەرێکی گەورەدانە"
شازادە دەمیر وتی، "دەبێت ئوممەتی ئیسلام بێ ئەنجام دانی جیاوازیێک ببنە یەک. ئەوە پێوێستێکی زۆر جدیە. بەڵام بە داخەوە تا ئێستا یەکێتیێکی بەم شێوەیە دروست نەکراوە. رێکخراوەکانی وەکو رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و یەکێتی عەرەبی و یەکێتی هاوکاری کەنداو ئەوەندەی پێویست خاوەنداری لە کێشەکان ئوممەتی ئیسلام ناکات. بۆیە ئێمە لە ژێر دەستی ویجدانی ئیمپریالیستەکان، ئەوڕووپا و ئەمریکادا ماین. ئەوانیش هیچ کات چاکەیان ناوێت. دەبێت ئێمە و تەواوی وڵاتانی ئیسلام بۆ دروست کردنی یەکێتیی ئیسلام هەرچی لە دەستمان دێت ئەنجام بدەین. ئێستا کەشمیر و فەلەستین لە ژێر خەتەرێکی گەورەدانە. رووبەڕووی پلانەکانی وەکو 'مامەڵەی سەدە' دەبێتەوە و دۆزی فەلەستین کەمێک ماوە لە دەست بچێت."
"بۆ خاوەنداری کردن لە کەشمیر هەرچی لە دەستمان بێت ئامادەیین ئەنجام بدەین"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، نابێت کەشمیر بە تەنها بمینێت، وتی، "بۆ خاوەنداری کردن لە کەشمیر هەرچی لە دەستمان بێت ئامادەیین ئەنجام بدەین. کەشمیر هەموو کاتێک لە رۆژەڤماندایە و لە رۆژەڤماندا دەمینێت. سەرۆکی گشتیمان سوپاسگوزاریێکی تایبەتیان بۆ ئێوە هەیە. لەبەر ئەوەی پاکستان خاوەنداری لە کەشمیر دەکات پیرۆزبایی پاکستان دەکات."
محەمەد سیرووس سەجاد قازی بالیۆزی پاکستان لە ئەنقەرە باس لە خۆشحالی خۆیان بەهۆی پێشوازی کردن لە شاندی هودا پار کرد.
"هیندستان و رژێمی داگیکەری سەهیۆنی بۆ ئەنجام دانی ستەم بە یەکتر دەرس دەدەن"
قازی لە بەردەوامی سوپاسگوزاری هودا پار کرد و دواتر وتی، "بە تایبەتی ئێستا پشتگریێکی بەم شێوەیە پێویستە. بە داخەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیندستان ستەم و فشارەکان لە کەشمیر زیاد کردوە. هیندستان و ئیسرائیل هاوکاری یەکتر دەکەن و بۆ ئەنجام دانی ستەم بە یەکتر دەرس دەدەن. لە وڵاتانی دیکەی جیهان یاساکان بۆ بەرگری کردن لە هاوڵاتیان دەردەکرێن بەڵام لە کەشمیر بۆ بەرگری کردن لە هێزی ستەمکاردروست دەکرێت. ١٠ مانگە لە کەشمیر ئینتەرنێت نییە. تۆڕی کۆمەڵایەتی بە هیچ شێوەیەک بە کار ناهینرێت. نازانین لە کەشمیر چی رووی دەدات. جگە لە هەنێک زانیاریەکانی کە لەوێ بە دەستمان دێت هیچ زانستێکی دیکە لە دەستماندا نییە. لە راستیدا نازانین لەوێ چی رووی دەدات. دەبێت کە رەوش خەتەرناکتر بێت. ئێستا لە کەشمیر تەواوی رابەرانی سیاسی لە زینداندانە و گەنجەکانیش لە ژێر فشارێکی گەورەدانە. تەنها ئەمڕۆ لە کەشمیر ١٥ ماڵ سووتێنراون. گەنجەکانی کەشمیری زیندانی دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن. لە سەرانسەری هیندستان بە پشتگری دەوڵەت دژایەتی ئیسلام هەیە. لە هیندستان مسوڵمانەکان بە بڵاو کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبار دەکرێن. کەشمیر ئێستا لە رەوشێکی زۆر خراپدایە."
محەمەد سیرووس سەجاد قازی بەهۆی سەردانەکە سوپاگوزاری شاندی هودا پار کرد و کتێبێک بە ناوی "پیرۆز کردنی برایەتی تورکیا-پاکستان بە رووداوەکانی کە لە مێژوودا رووی داون" وەکو دیاری بە شاندی هودا پار دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکیی خێرخوازی بەڕێوەدەبات راپۆرتی چالاکییەکانی لە مانگی رەمەزاندا بڵاو کردەوە.
حکومەتی چاد راگەیاند کە دەتوانێت رێککەوتنی سۆفا هەڵبوەشێنێتەوە کە مەرجەکانی بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵات دیاردەکات.
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران کە دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر راگیرابوون دووبارە دەستیپێ کرد.
ئۆکراینا راگەیاند کە لە نیمچەدوورگەی کریمیا کە لە لایەن رووسیا ئیلحاق کراوە بنکەی ئاسمانی سەربازی رووسیایان بە مووشەک کردووە ئامانج.