کاروانی ئومێدی مەلەتی کە چالاکیەکانی خێرخوازیی بەڕێوە دەبات لە مانگی رەمەزان هاوکاری بە سەر ٤٤٥ خانەوادە دابەش کرد.
محەمەد ئەمین یلدز نوێنەری کاروانی ئومێدی مەلەتی سەبارەت بە چالاکیەکانیان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە دەست نیشان کرا، بە نرخی ٨٩ هەزار و ٦٥٠ هاوکاری بە سەر ٤٤٥ خانەوادە دابەش کرا.
ناوبراو لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، چالاکیەکانیان تەنها لە مانگی رەمەزان ئەنجام نادرێت و تەواوی ساڵ بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانی هاوکاری خێرخوازەکانن.
محەمەد ئەمین یلدز وتی، "لە مانگی رەمەزان هەوڵمان دا کە هاوکاریەکانی کە خێرخوازەکان بە ئێمەیان داون بە سەر هەژارەکان دابەش بکەین. لە ئەنجامدا بە نرخی ٨٩ هەزار و ٦٥٠ هاوکاری پارەیی و خۆراک و جلوبەرگ و پلاو و گۆشتی سوور بە سەر ٤٤٥ خانەوادە دابەشمان کرد. هەروەها چالاکیەکانمان تەنها لە مانگی رەمەزان نییە و ١٢ مانگی ساڵ بەردەوام دەبێت. هەروەها سوپاسگوزاری خێرخوازەکان دەکەین و خودا لەوان رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران کە دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر راگیرابوون دووبارە دەستیپێ کرد.
ئۆکراینا راگەیاند کە لە نیمچەدوورگەی کریمیا کە لە لایەن رووسیا ئیلحاق کراوە بنکەی ئاسمانی سەربازی رووسیایان بە مووشەک کردووە ئامانج.
لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی ئەندامبوونی گشتیی فەلەستین بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکا ڤێتۆ کرا.
ئیدعا کرا کە رژێمی داگیرکەر هێرشێکی بچووک بۆ سەر ئێران ئەنجام داوە. ئێران گەشتە ئاسمانییەکان راگرت و سیستەمی بەرگری ئاسمانی چالاک کرد.