لە پارێزگای گوئیژۆی وڵاتی چین پاسێکی گەشتیاری کەوتە ناو دەریاچەیەک.
بە پێی هەواڵەکانی میدیاکانی چین، لە ئەنجامی کەوتنی پاسێکی قوتابیەکان ناو دەریاچەیەک ٢١ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
دوای رووداوەکە ژمارەیەک تیمی تەندروستی و دۆزینەوە و رزگار کردن گواسترایەوە شوێنی رووداوەکە. بریندارەکان بە ئۆتۆمبێڵەکانی فڕیاکەوتن گواسترانەوە ناوچەکە.
هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و سەبارەت بە رووداوەکە دەستی بە لێپرسینەوە کرا.
دەست نیشان کرا، ئەو قوتابیانە بۆ تاقیکردنەوە دەچوونە زانکۆ.
لە چین بڕیار بوو تاقیکردنەوەی زانکۆ لە ٦-٨ی حوزەیران ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوا خرابوو بەرواری ٧-٨ی تەمووز.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی عێراق راگەیاند بەهۆی تەقینەوەکەی بنکەی سەربازی لە بابل کەسێک گیانی لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بارانی بەخۆڕ و بەرکەوتنی بروسکە لە وڵاتی پاکستان ٨٧ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٩٠١ کەسیش بریندار بوون.
وڵاتی باربادۆس کە وڵاتێکی دوورگەییە لە دەریای کاریبی بڕیاری دا کە بە شێوەیەکی فەرمی فەلەستین بناسێت. بڕیارەکە لە لایەن کێڕی سیمۆندس وەزیری دەرەوەی باربادۆس راگەیەندرا.