لە یەمەن بەهۆی شەڕی ناوخۆی کە ٦ ساڵە بەردەوامە و هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیە وڵات رووبەڕووی پرسیەتی ماوە و زۆرترین کاریگەری ئەو رەوشە بە سەر منداڵەکاندا هەیە.
بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لە ئەنجامی هێرشەکانی سعوودیە و ئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا کە بە پشتگری ئەمریکا و بەریتانیا و سەهیۆنیەکان ئەنجام دەدرێت زیاتر لە ٢٠ هەزار مەدەنی گیانیان لە دەست داوە.
کاریگەری ئەو گەماڕۆیەی لە لایەن هێزەکانی هاپەیمان کە سعوودیە پێشەوایانە ئەنجام دەدرێت بە سەر نەخۆشخانە و تەواوی شوێنەکانی ژیان هەیە و بە تایبەتی بووە هۆکاری بڵاو بوونی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی لە شارەکانی رۆژئاوایی یەمەن.
بەهۆی ئەو شەڕەی ٦ ساڵە بەردەوامە سیستەمی تەندروستی وڵات تێکچووە و زیاتر لە ٣.٣ ملیۆن کەس بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێن لە قوتابخانەکان و کەمپەکان دەژین کە نەخۆشیەکانی وەکو کۆلێرا تێدا بڵاو بوونەتەوە.
لە وڵات چەندین ملیۆن کەس رووبەڕووی خەتەری برسیەتی بوونەتەوە. زۆرترین کاریگەری ئەو رەوشە بە سەر منداڵەکان و منداڵەکانی تازە لە دایک بوو هەیە.
یەکێک لەو منداڵانەش کچێک بە ناوی مەسیرە سەقەر الخوەیریە کە ٣ مانگ پێشتر لە دایک بووە.
ئەو منداڵە بە هۆی کەمی خۆراک چارەسەری بۆی دەکرێت و لەگەڵ فەریادی منداڵەکانی دیکە هەوڵی ژیان دەدات.
دەرمان کردنی مەسیرە لە نەخۆشخانەی شاری سەنعای پایتەخت بەردەوامە کە بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانەکە کوورتر بووە.
لە نیمچەدوورکەی عەرەبی کە لە ناو دەوڵەمەندیدایە منداڵەکانی یەمەنی بەهۆی برسیەتی گیانیان لە دەست دەدەن.
داپیری مەسیرە باس لە دەکات، نەوەکەی بەهۆی برسیەتی تەنها ٢ کیلۆ و ٤٠٠ گرامە و تووشی نەخۆشیی بچووکبوونی مێشک بووە.
داپیرەکەی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، چارەسەری نەخۆشیی نەوەکەی خۆراک و هەنێک دەرمانن بەڵام دەرمانەکان لە نەخۆشخانە نین و دەبێت لە دەرەوە بهێنرێن.
هەروەها دەست نیشانی کرد، ئەگەر پێداویستیەکانی نەوەکەی چارەسەر نەکرێت رووبەرووی مەرگ دەبێت و لەگەڵ تەواوی ئەو رەوشانە حەمد و سوپاسی خودا دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی وڵاتی ئێران بەهۆی هەڵسانی لافاو ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک شەهید و ٢ فەلەستینیش بریندار بوون.
حکومەتی عێراق راگەیاند بەهۆی تەقینەوەکەی بنکەی سەربازی لە بابل کەسێک گیانی لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بارانی بەخۆڕ و بەرکەوتنی بروسکە لە وڵاتی پاکستان ٨٧ کەس گیانیان لە دەست دا.