بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) پیرۆزبایی شەهادەتی ئیبراهیم مستەفا ئەبو یەعقوب کرد کە دوێنی لە ئەنجامی تەقە کردن بە ئەستۆکەی شەهید بوو و داوای کرد کە فەلەستینیەکان ئەمڕۆ بەژداری مەراسمی ناشتنی شەهید بن.
حەماس لە پەیامەکە پرسەی خۆی بە خانەوادەی شەهید رایگەیاند و وتی، "شەهیدەکان لە رێگای ئازادی و رزگاری و سەربەخۆیی مەشخەڵێکن و ئاگرێکن تێدا رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەسووتێنن."
حەماس لە بەردەوامی بانگێشتی کرد کە فەلەستینیەکان بەژداری مەڕاسمی ناشتنی شەهید لە شاری سەلفیت ببەن و داوا کرا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەر کە بەردەوامە لە تاوان لە دژی گەلی فەلەستین بەژداری خۆپیشاندانەکان بن.
حەماس لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، تاکە رێگای سەرکەوتن لە تێکۆشان لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی خۆڕاگریە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، دوێنی شەو لە شارۆچەکی کەفەل لە باکووری شاری سەلفیت فەلەستینیێک لە ئەنجامی تەقەی سەهیۆنیەکان لە ئەستۆکەی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٢ هەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان بە بۆنەی مانگی رەمەزان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پاسێک لە باکووری ئەفریقای باشوور ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا.