کاروانی ئومێدی مێردین پێش لە هاتنی جەژنی قوربان، هاوکاری جەژنانە بە سەر ٩٠ یەتیم و هەژار دابەش کرد.
کاروانی ئومێد کە لە مێردین چالاکیەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات و پێش لە جەژن گۆشتی سوور و هاوکاریەکانی دیکە دابەش کرد، ئەمجار دەستی بە چالاکیەکانی پێدانی جلوبەرگی جەژنانە بە منداڵەکان کرد.
ئەحمەد بیشی نوێنەری دەزگای کاروانی ئومید وتی، "لە ١٢ مانگی ساڵدا لە نێوان هەژار و خێرخوازەکاندا دەبینە وەکو پردێک. لە ئەنجامدا چالاکیەکانی هاوکاریمان بەڕێوە برد. بە هاوکاری خێرخوازەکان لە مانگی رەمەزان هاڕیکاری پارەییمان بە سەر دەیان خانەوادە دابەش کرد. لە ئەنجامی پرۆژەی پێدانی جلوبەرگ بە یەتیم و هەژارەکان کە بۆ ماوەی ٢ هەفتە بەردەوام بوو بە هاوکاری خێرخوازەکان جلوبەرگ و پێلاو بە ٩٠ یەتیم و هەژار درا. خودا لە تەواوی ئەو کەسانە رازی بێت کە سوودیان هەبووە و زەحمەتیان کشاوە."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "هەموو ساڵێک بە وەکالەت قوربان سەردەبڕین. دواتر ئەو گۆشتانە بە سەر سەدان خانەوادەی هەژار دابەش دەکەین. وەرن ئەمساڵیش بۆ ئەو کەسانەی حەسرەتی گۆشتن ببیەنە هیوایەک. خودا لە ئێستاوە قوربانەکانتان قبول بکات و عەرەفە و جەژنەکەتان پیرۆز بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٢ هەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ هەزار و ٩٢ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان بە بۆنەی مانگی رەمەزان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پاسێک لە باکووری ئەفریقای باشوور ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا.