لە شاری بەیرووتی پایتەختی وڵاتی لوبنان تەقینەوەیەکی گەورە رووی دا.
لە شاری بەیرووتی پایتەختی وڵاتی لوبنان لە کۆگایەکی تەقەمەنی لە بەندەرێک تەقینەوەیەکی گەورە رووی دا.
حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستیی لوبنان رایگەیاند "ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت گەیشتە ٧٨ کوژراو و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندار بوون، هەروەها ژمارەیەک کەسیش بێ سەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە."
دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و ئاگرکوژینەوە و رزگار کردن و ئاسایش گواسترانەوە ناوچەکە.
دەست نیشان کرا، یەکێک لە قوربانیەکان نیزار نەجاریان سکرتێری گشتیی پارتی کەتائیبە.
حەسسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەست نیشانی کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا زیان بە بینای حکومەت گەشتوە و کچەکەی و هاوسەرەکەی و راوێژکارەکانی بە سووکی بریندار بوونەتەوە.
هەروەها ناوبراو دەست نیشانی کرد، بەهۆی تەقینەوەکە رۆژی چوارشەممە وەکو "رۆژی پرسەی نیشتیمانی" راگەیەندراوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەبارەت بەم بابەتە دەست نیشانی کرد کە هیچ پەیوەندیێکی لەگەڵ رووداوەکە نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.