لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش بریندار بوونەتەوە و چالاکیەکان بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامە.
جۆرج کەتانە سکرتێری گشتیی خاچیسووری لوبنان دەست نیشانی کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا زیاتر لە ٤ هەزار کەس بریندار بوونەتەوە و رەوشی بەشێک لەوان گرانە و ژمارەی مردووکان گەشتوە ١٠٠ کەس. کەتانە لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، هەنێک لە قوربانیەکان هێشتا لە ژێر خانوو روخاوەکاندانە.
حەمەد حەسان وەزیری تەندروستی لوبنان سەردانی نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی رووداوەکە کرد و راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. حەسان دەست نیشانی کرد، دەبێت بینای نەخۆشخانەکە دووبارە لە سەرەتاوە دروست بکرێت.
وەزیری تەندروستی: "بە داخەوە مەترسی زیادبوونی ژمارەی مردووکان هەیە"
حەسان ئاماژەی بەوە کرد، بۆ چارەسەری بریندارەکان نەخۆشخانەی کاتەیی دروست دەکرێت و دواتر وتی، "تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ کەس شەهید بوونەتەوە و بە داخەوە مەترسیی زیادبوونی ژمارەی قوربانیەکان هەیە."
سەرۆک کۆمار عەون: "کۆ کردنی ٢ هەزار و ٧٥٠ تۆن ئامۆنیوم نیترات بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە کۆگایەک قابلی قبول نییە"
میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەست نیشانی کرد، کۆ کردنی ٢ هەزار و ٧٥٠ تۆن ئامۆنیوم نیترات بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە کۆگایەک بێ بوونی هیچ رێنماییێکی ئاسایشی 'قابلی قبول نییە.'
رەیموون حەتار بەڕێوبەری گشتیی بەرگری مەدەنی لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، لە ناو دەریاش بە دوای تەرمەکان دەگەڕن.
هەروەها سوپای لوبنان بەردەوامە لە چالاکیەکانی بە دوا گەڕان و لێکۆلینەوە.
مەروان عبود پارێزگاری بەیرووت دەست نیشانی کرد، بە نرخی ٣ تا ٥ ملیار دۆڵاڕ زیان بەرکەوتوە.
رەعول نەعامە وەزیری ئابووری لوبنان دەست نیشانی کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا زیان بە کۆگاکانی گەنم لە بەیرووت گەشتوە و داوای کرد کە هاوڵاتیان سەبارەت بە دروست بوونی کێشە لەبارەی کۆ کردنی گەنم ترسێکیان نەبێت.
بەڵام دیمەنەکان نیشان دەدەن کە گومانی دروست بوونی کێشە سەبارەت بە گەنمی پێویست بۆ هاوڵاتیان دروست دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.