مۆشە فەیگلین سەرۆکی پارتی زەهوتی داگیرکەری سەهیۆنیی و یاریدەدەری پێشووی پەڕلەمان خۆشحالی خۆی بەهۆی تەقینەوەی بەیرووت و زیادبوونی ژمارەی مردووکان نەشاردەوە.
فەیگلینی داگیرکەر باسی لەوە کرد، پێشتریش سەبارەت بە تەقەمەنیەکان ئاگادار بوو و گەورەترین تەقینەوەیەک کە پێشتر بینیبوو تەقینەوەی ٢.٥ تۆن تی،ئێن،تی بووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وتی:
"ئەو شتەی لە بەندەری بەیرووتمان بینی زۆر لەوە زیاتر بوو کە وەکو بۆمبێکی بچووکی ناوۆکی کاریگەری هەبوو. لە رۆژی خۆشەویستان (بە پێی بەرواری عیبرانی ٤-٥ی ئاب) لە بەندەری لیبمان یاریێکی گەورەی ئاگرمان بینی."
داگیرکەری سەهیۆنی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، تەقینەوەکە بە راستی "رۆژی سوپاسی" بوو و لە بەردەوامی سوپاسگوزاری ئەو کەسانە کرد کە "بەهۆی بوونی رۆژی خۆشەویستان ئەو تەقینەوەیان ئەنجام داوە."
فەیگلین لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٥ لە پەڕلەمانی سەهیۆنیەکانی داگیرکەری نوێنەرایەتی پارتی لیکوت کردبوو کە رابەرەکەی بنیامین نەتانیاهۆیە کە گوایە سەرۆک وەزیرانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان بە بۆنەی مانگی رەمەزان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پاسێک لە باکووری ئەفریقای باشوور ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا لە دەریای سوور و عومان ٨٦ کەشتیی رژێمی دگیرکەری سەهیۆنی و ئەمریکا و بەریتانیای داگیرکەر کراوە ئامانج.
ناوەندی کۆنترۆلی نەخۆشخانەکانی نێجیریا راگەیاند، لە سەرەتای ساڵ لە وڵات ٢٠٢ کەس بەهۆی پەتای هەوکردنی پەردەی مێشک گیانیان لە دەست دا.