وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی سزا بە سەر بەڕێوبەرانی پلەداری هەرێمی ئۆتۆنۆمیی هۆنگ کۆنگی چین دایەوە کە یەکێکیان Carrie Lam بەڕێوبەری هەرێمە.
ئۆفیسی کۆنترۆلی دارایی دەرەوە رۆژی هەینی لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کردبوو کە سزاکە بە سەر ١١ بەرپرسی پلەداری هۆنگ کۆنگ دەسپێنرێت.
دەست نیشان کرا، هەنێک لەو کەسانەی سزا بە سەریان دەسپێنرێت وەزیری دادی هۆنگ کۆنگ و وەزیری ئاسایش و وەزیری کاروباری دەستوور و چەند ئەندامی بەڕێوبەرایەتی هەرێمن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کریس تانگ و ستیفین لوو ئەندامی پێشووی ئەنجومەن و ئەندامی ئێستا، ئێریس چان سکرتێری گشتیی ئۆفیسی حکومەتی ناوەندی چین بۆ بەرگری کردن لە ئاسایشی نیشتیمانی ناوەندی و بەڕێوبەری چێنگ یانشیۆنگ و سەرۆکی ئۆفیسی پەیوەندیەکانی حکومەت خستبوو ناو لیستی ڕەش.
دەست نیشان کرا، ئەمریکا بەهۆی "ئەو کەسانە هەوڵی گەیاندنی زیان بە ئۆتۆنۆمیەتی هۆنگ کۆنگ دەدەن و سنووردار کردنی ئازادی وتار" بڕیاری سەپاندنی سزا بە سەر ئەوان داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.