چەند رۆژ پێشتر لە شاری بەیرووتی پایتەختی وڵاتی لوبنان تەقینەوەیەک رووی دا و دوای رووداوەکە وڵاتەکانی ناوچەکە پەیامی پشتگریان بڵاو کردەوە.
دوای رووداوەکە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر وڵات وەکو تورکیا، قەتەر، ئێران، عێراق، میسڕ، ئوردن، فەڕەنسا، بەریتانیا، نەمسا، یۆنان، ئەمریکا و ئارژانتین پەیامی پشتگریان بڵاو کردەوە.
کوردستان
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهپهیامێک له ههژماری تایبهتی خۆی له تویتهر پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێی قوربانییەکانی تەقینەوەی لوبنان کرد.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
"بیر و نزاکانم لەگەڵ لوبنان و قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروتە
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەس و کاری قوربانیان دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەوەستێت."
تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای رووداوەکە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ئەنجام دا و پرسەوسەرەخۆشیی خۆی بۆ گەلی لوبنان رایگەیاند و لە خودا داوای رەحمەت بۆ قوربانیەکان و داوای چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان کرد.
هەروەها دەزگای ئافاد و مانگی سووری تورکیا فڕۆکەیەکی سەربازی پڕ لە پێداویستیەکانی تەندروستی ناردە لوبنان.
قەتەر
شێخ تەمیمی کوڕی حەمەد ئەلسانی دوای رووداوەکە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ئەنجام دا و پرسەوسەرەخۆشیی خۆی رایگەیاند و دەست نیشانی کرد، فەرمانی ناردنی نەخۆشخانەی بیابانی بە لوبنان داوە.
هەروەها شێخ تەمیم دەست نیشانی کرد، بە خۆی ٥٠ ملیۆن ریال (١٤ ملیۆن دۆڵاڕ) هاوکاری بۆ لوبنان ناردوە.
ئێران
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وێنەیەک کە لە سەر نووسرابوو "لە دڵەکەم بۆ بەیرووت سڵاو" بڵاو کردەوە و دەست نیشانی کرد، ئێران بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە هاڕیکاری لوبنان بکات.
عێراق
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی لوبنان پرسەوسەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی قوربانیەکان کرد و داوای چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان کرد و دەست نیشانی کرد، بەردەوام دەبن لە پشتگری لە گەلی لوبنان.
ئوردن
ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن دەست نیشانی کرد، بەهۆی تەقینەوەکە ئامادەی هەموو جۆرەی هاڕیکاری بە لوبنانن.
میسڕ
سیسیی کودەتاچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەست نیشانی کرد، لەگەڵ گەلی لوبانن و پرسەوسەرەخۆشیی خۆی رایگەیاند و وتی، "پرسەوسەرەخۆشی ئاراستەی براکانمان لە لوبنان و گەلی لوبنان و حکومەتی لوبنان و قوربانیەکانی تەقینەوەی دەردناک دەکەم و لە خودا داوای چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەم."
فەڕەنسا
ئەمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وتی، "پشتگریی برایەتی خۆم بە لوبنانیەکان دوای تەقینەوەی کە بووە هۆکاری گیانیان لە دەست دانی ژمارەیەکی زۆر کەس و خسار لە شار رادەگێنم."
ماکرۆن لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، لەگەڵ وڵاتی لوبنانن و هاڕیکاریی لوبنان دەکەن.
بەریتانیا
بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وتی، "ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە بەیرووت هاتن دەبنە هۆکاری سەرسامی. بیر و دوعام لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە کاریگەری تەقینەوەکە بە سەریاندا هەبوو. هەرچی لە دەستمان بێت ئەنجام دەدەین."
نەمسا
ئەلێکساندێر ڤان دێر بێڵێن سەرۆک کۆماری نەمسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە. ناوبراو وتی، "بیرەکەمان لەگەڵ گەلی لوبنان و بریندارەکان و خانەوادەی قوربانیەکانی رووداوەکەیە."
یۆنان
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان پەیامێکی پشتگری بە حکومەت و گەلی لوبنان بڵاو کردەوە. وەزارەتەکە دەست نیشانی کرد، ئامادەی هەموو جۆرەی هاڕیکاری بە لوبنانن.
ئەمریکا
مایک بۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەست نیشانی کرد، پرسەی خۆی ئاراستەی قوربانیەکانی تەقینەوەی گەورەی بەندەری بەیرووت دەکەن و وتی، "لە نزیکەوە شوێنکەوتووی رەوشەکەین و بۆ تێپەڕاندنی تراژێدیاکە ئامادەی هاڕیکاری بە گەلی لوبنانین."
ئەرژانتین
وەزارەتی دەرەوەی ئەرژانتین پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسەوسەرەخۆشیی خۆیان بە گەلی لوبنان رایگەیاند و داوای چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٣ هەزار و ٩٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٧٧٠ کەسیش بریندار بوون.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
وێنەی ئافرەتێک کە لە کەناری غەززە تەرمی برازا ٥ ساڵە شەهیدەکەی لە باوش گرتووە لە پشبرکێی وێنەکانی میدیایی جیهانی وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت.