لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە شاری موگادیشۆی پایتەختی سۆماڵی ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی زانیاریەکان، لە ناوچەی وارتە-نابادای شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵی لە پێش بنکەیەکی سەربازی بە ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو هێرشێک ئەنجام درا.
بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٨ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
محەمەد حوسێن یەکێک لە بەڕێوبەرانی ئاسایشی سۆماڵی دەست نیشانی کرد، مەترسیی زیادبوونی مردووکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.