عیاض البەزم وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی غەززە دەست نیشانی کرد، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە مووشەک قوتابخانەیەکی سەر بە ئونروا لە رۆژئاوای غەززە کردوە ئامانج.
ناوبراو دەست نیشانی کرد، لەو بۆمبانەی بە کار هێنراوە ١٥٠٠ پارچەی ئاسنی هەبوو کە هەر ئاسنێک دەتوانێت کەسێک بکوژێت و دواتر وتی، "ئەو بۆمبەی ئەمڕۆ کەوتە سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی سەر بە ئونروا پێشتریش لە لایەن داگیرکەران لە بەرامبەر گەلەکەمان لە غەززە بە کار هێنراوە. رووبەڕووی تاوانێکی نوێی ئیسرائیل بووین. داوا لە دەمودەزگاکانی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ رێگری لە تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر لە بەرامبەر گەلەکەمان و بەرگری لە منداڵەکانمان و ناوەندەکانی پەروەردەیی ئەرکەکەیان بەجێ بێنن."
عەدنان ئەبو حەسەنە راوێژکاری میدیایی ئونروا دەست نیشانی کرد، "قوتابخانەکە داخراوە. تا کاتی پشتڕاست کردنی ئاسایشی قوتابخانە رێگە بە گەڕانەوەی قوتابیەکان نادرێت."
وەزارەتی پەروەردەیی غەززە شەرمەزاری هێرشەکە کرد و دەست نیشانی کرد ئەوە تاوانێکی نوێی داگیرکەرانە لە بەرامبەر گەلی فەلەستین و دەزگاکانی پەروەردەیی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە لە هەر شوێنێک فڕۆکەی ئێف-١٦ی ئۆکراینا ببینن ئەگەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتێک بێت کە دژ بە رووسیاش نەبێت ئامانجێکی مەشروعە.
رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە دەشتی ئوردن لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٣ جووڵەکەی داگیرکەری نیشتەجێی ناوچەکە بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەلمانیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.