روحانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "فشارەکانی سیاسی و حقوقی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران بووە هۆکاری تەنها مانەوەی ئەمریکا. فشارەکانی زۆر بوو هۆی زۆر تەنها مانەوەی ئەمریکا."
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەست نیشانی کرد، ٢٠ ئەیلوولی ٢٠٢٠ بۆ دیپلۆماسیی وڵات بەروارێکە لە بیر ناکرێت.
روحانی وتی، "ئەمریکاییەکان جارێکی دیکە هەوڵیان دا کە لە دژی ئێران هاوفکری دروست بکەن. ئەوان کاتێک لە پەیمانی ناوۆکی کشانەوە گومانیان دەکرد کە لە ماوەیەکی کورتدا یەکێتی ئەوڕووپا دەکشێننە لای خویان؛ بەڵام نەیانتوانی."
روحانی، "فشارەکانی سیاسی و حقوقی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران بووە هۆکاری تەنها مانەوەی ئەمریکا. فشارەکانی زۆر بوو هۆی زۆر تەنها مانەوەی ئەمریکا. مانگی رابردوو دونیا بووە شاهێدی ٣ جار شکەست خواردنی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان."
روحانی لە بەردەوامی وتی، "وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەمەوێت رابگێنم کە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت سوود لە ملھوڕییەکانی خۆی ببینێت و ئەو قسە نابەجێیەی کە دەڵێ من رێککەوتنەکانم رەتکردنەوە، کە ھیچ لایەنێک ئەم قسانەی ئەمریکای قبوڵ نەکردوون و بیەوێت لە رووی کردارییەوە ھەنگاوێک بنێت، بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێمە دەبێتەوە. بە تەواوی روونە کە ئێران لە ھیچ قۆناغێکدا نەچووەتەوە ژێرباری ئەمریکا و لەم قۆناغەشدا لەبەرامبەر ملھوڕییەکانی ئەمەریکا رادەوەستێت."
روحانی وتی، "ھەروەھا سوپاسی ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی ئەوروپاش دەکەم. ئەگەر ئەو پێنج وڵاتە (چین، رووسیا، ئەلمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا) کە لە رێککەوتنەکەدا ماونەتەوە، بەڵێن و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ پابەندییەکانمان لە رێککەوتنەکەوە بەڵام ئەگەر ئەوان بڵێنەکانیان بە تەواوی جێبەجێ نەکەن ئێمەش دەگەڕینەوە سەر بڵێنەکانمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.