وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەست نیشانی کرد، سوپای ئەرمینیا بە تۆپ و مووشەک هێرشی کردوە سەر پارێزگاکانی گۆرانبۆی، تەرتەر و بەردە.
حیکمەت حاجیێڤ راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ مەدەنیش بریندار بوونەتەوە کە هەنێکیان منداڵ و ئافرەت بوون.
حاجیێڤ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا دەست نیشانی کردوە، ئەمڕۆ "بە شێوەیەکی توند هێرش دەکەینە سەر ئازەربایجان" و دواتر وتی، "ئەوان بەم شێوەیە مەدەنیەکان، منداڵەکان، ئافرەتەکان دەکەنە ئامانج. ئەرمینیا بەردەوامە لە ئەنجام دانی تاوانی شەڕ."
داواکاری گشتیی ئازەربایجان دەست نیشانی کرد، دوو کەس لە کوژراوەکان ئافرەت و یەکێکیان کچێکی ٧ ساڵە بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.