ئارتسروون هۆهانیسیان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا دەست لە کار کێشانەوەی خۆی رایگەیاند و لە وڵات خۆپیشاندان لە دژی نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بەردەوامە.
لە ئەرمینیا خۆپیشاندان بۆ دەست لە کار کێشانەوەی حکوومەت بەهۆی واژۆ کردنی رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنانی شەڕی قەرەباغ لەگەڵ ئازەربایجان بەردەوامە.
لە شاری ئەریوانی پایتەخت هەزران کەس بەژداری خۆپیشندانەکان بوون کە لە لایەن حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان ئامادە کرابوو. دەست نیشان کرا، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٦٠ کەس دەست بە سەر کراون.
دوای قبول کردنی شکەست لە شەڕی قەرەباغ لە لایەن سەرۆک وەزیران نیکۆل پاشینیان خۆپیشاندانەکان دەستیان پێ کردوە و داوای دەست لە کار کێشانەوەی حکوومەت دەکرێت.
ئارتسروون هۆهانیسیان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا دەست لە کار کێشانەوەی خۆی رایگەیاند. ناوبراو دەست نیشانی کرد، دەسوەرداری سیاسەت نابێت و ژیانەکەی بە پەروەردە کردنی نەوەکانی نوێ دەرباز دەکات.
دوای ٤٤ رۆژ شەڕ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە قەرەباغ، رێککەوتنی ئاگربەستی گشتی لە نێوان لایەنەکان واژۆ کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٣ هەزار و ٩٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٦ هەزار و ٧٧٠ کەسیش بریندار بوون.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
وێنەی ئافرەتێک کە لە کەناری غەززە تەرمی برازا ٥ ساڵە شەهیدەکەی لە باوش گرتووە لە پشبرکێی وێنەکانی میدیایی جیهانی وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ زانیارییەکانی بنکەی راداری کورجک لەگەڵ هاوپەیمانان دابەش دەکرێت و زانیاری بەوانەی هاوپەیمان نین نادرێت.