دوای هەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانیەکان، سربەکان لە وڵاتانی بالقان دەستیان بە خراپ کردنی مەدرەسەکان کرد و دوای ١٠٠ ساڵ مەدەرەسەکانی کە لە وڵاتی مۆنتینیگرۆ دەکرێنەوە وەکو خۆرێک کە هەڵدێت رۆناکی دەبەخشێت.
لە شاری پۆدگۆریسای پایتەختی مۆنتینیگرۆ کە یەکێکە وڵاتەکانی بالقان، ئەو مەدرەسەیانەی لە ساڵی ١٩١٢ لە لایەن سربەکان خراپ کرابوون دوای ١٠٠ ساڵ دووبارە لە لایەن یەکێتی ئیسلامی مۆنتینیگرۆ دروست کران. دروست کردنی دووبارەی مەدرەسەکان لە وڵاتی مۆنتینیگرۆ وەکو خۆرێکی نوێ کە هەڵدێت دەبینرێت.
یەکێک لەو مەدرەسەیانەی لە وڵاتی مۆنتینیگرۆ دوای ١٠٠ ساڵ دووبارە کرانەوە، مەدرسەی موحەممەد فاتحە کە زیاتر لە ٣٠٠ قوتابی هەیە. ئیلاهیاتناس جەمال داتسیک یاریدەدەری بەڕێوبەری مەدرەسەی موحەممەد فاتح سەبارەت بە مەدرەسەکەیان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دا.
"یەکەم زەنگی مەدرەسەی موحەممەد فاتح لە ساڵی ٢٠٠٨ لێدرا"
جەمال داتسیک لە لێدوانەکەی باسی لەوە کرد، "مەدرەسەی موحەممەد فاتح لە ساڵی ٢٠٠٨ کرایەوە. لە کاتی دروست کردنی مەدرەسەکە تەواوی مسوڵمانەکانی جیهان هەوڵیان دا هاوکاری بکەن. لەبەر ئەوەی لێرە مسوڵمانەکان کەمینەن و بەهۆی باش نەبوونی ئابووریان بە تەنهایی نەیانتوانی ئەو مەدرەسەیە دروست بکەن. سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە هاوکاریان کرد. هەروەها زۆر سوپاسگوزاری گەلی تورکیا دەکەم. لە ساڵی ٢٠٠٨ دروست کردنی مەدرەسەکەمان تەواو بوو و یەکەم زەنگی مەدرەسە لە ساڵی ٢٠٠٨ لێدرا."
"لەو مەدرەسەیەی لە لایەن رژێم خراپ کرا دوای ١٠٠ ساڵ قوتابیەکانی مەئزون دەبن"
جەمال داتسیک لە بەردەوامی سوپاسگوزای ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە کرد، وتی، "دەمەوێت سڵاو بە تەواوی شوێنکەوتووەکانی ئێوە بکەم. لە مۆنتینیگرۆ کۆتاترین مەدرسە لە ساڵی ١٩١٢ لە لایەن رژێمی ئێرە خراپ کرا. دوای ١٠٠ ساڵ بۆ یەکەم جار قوتابیەکان مەئزون بوون. لەبەر ئەوەی نزیکترین تورکیایە دەمەوێت سوپاسگوزاری تورکیا بکەم. لەو مەدرەسەیە تەنها دەرسەکانی دینی ناوترێت بەلکو دەرسەکانی فەننیش دەوترێت. وەکو تەواوی دەرسەکان لێرە دەرسی وەرزشیش هەیە. دەمەوێت شتێکی تریش بڵێم. مەدرەسەکەمان تەنها بۆ قۆتابیەکانی کە لێرە پەروەردە دەبن نییە بەلکو وەکو ناوەندی کەلتووری ئیسلامی بۆ تەواوی مسوڵمانەکانی مۆنتینیگرۆیە. تەواوی مسوڵمانەکان دەزانن لێرە ناوەندێک هەیە."
"کاتێک دەرس بە منداڵەکان دەڵێین بەوان دەڵێین کە دەبێت حەزیان لە تەواوی نەژادەکانی دونیا هەبێت"
جەمال داتسیک لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "قوتابیەکانمان تەنها بۆ خوێندنی دەرس ناهێنە ئێرە بەلکو ژیانیان لێرە تێدەپەڕێنن. دوای قوتابخانەی ناوەڕاست قوتابیەکان لێرە دەمێنن و قوتابخانەی ئامادەیی تەواو دەکەن. لە مۆنتینیگرۆ زۆر نەژاد دەژین. کاتێک دەرس بە منداڵەکان دەڵێین بەوان دەڵێین کە دەبێت حەزیان لە تەواوی نەژادەکانی دونیا هەبێت. بە تایبەتی ئاماژەی بەوە دەکەین کە ئومەتی موحممەد لە ژمارەیەکی زۆر نەژاد پێکهاتوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ بە ٦٥ قوتابی دەستمان بە پەروەردەیی کرد. ئێستا ٣٠٤ قوتابیمان هەیە. ئێرە تەنها مەدرەسەی کوڕەکان نییە بەلکو قوتابیەکانی کچیش هەنە. لێرە کچەکان زۆرتر دەیانەوێت بخوێنن. هەروەها لە شاری رۆژایە لە باکووری وڵات کە ژمارەی مسوڵمانەکان تێدا زۆرە لقێکی مەدرەسەکەمان بۆ کچەکان هەیە."
"داوای هاوکاری بۆ قوتابیەکانی یەتیم و هەژار دەکەین"
جەمال داتسیک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لێرە پەروەردە کردنی قوتابی لەبارەی مادی ئاسان نییە، وتی، "بۆ ئەوەی قوتابیەکانمان بخوێنن هەرچی لە دەستمان دێت ئەنجام دەدەین. کاتێک تەماشای وڵاتەکانی تری بالقان دەکرێت ئێرە تایبەتمەندتر دەبینرێت. چونکە هەروەها لێرە مسوڵمانەکانی بۆشناق و ئالبان دەژین. قوتابیەکانی ئالبان کە لێرە پەروەردە دەبن بە زمانی ئالبانی دەرس دەخوێنن، هەروەها بۆشناقەکان بە زمانی بۆسنی. لە تەواوی بالقانەکان تەنها مەدرەسەی کە بە زمانی هەر قوتابی دەرس دەدات ئێمەین. لە ناو قوتابیەکانمان ژمارەیەکی زۆر قوتابی یەتیم هەنە. لە یەتیمەکان هیچ پارە وەرناگرین. بۆ پەروەردە کردنی ئەوان کەسێک دەدۆزین کە هاوکاری بکات. دامەزراوێک کە زیاترین هاوکاری بە یەتیمەکان دەکات، وەقفی زەکاتی سەر بە یەکێتی ئیسلامی مۆنتینیگرۆیە. تەنها بوورس نادات بەلکو هەموو جۆرەی هاوکاری دەکات. نزیکەی لە سەدا ٧٠ی قوتابیەکانی ئێرە هیچ پارە نادەن و دەخوێنن. ئەو بەشی لە سەدا ٣٠ مانگانە تەنها ٢٠ یوڕۆ دەدەن. بە ٢٠ یوڕۆ تەواوی پێویستیەکانی شوێن و پەروەردەیی و خواردن-خواردنەوە جێبەجێ دەکرێت. زۆربەی منداڵەکان لە مۆنتینیگرۆی باکوور دێن. لەبەر ئەوەی لەوێ رەوشی ئابووری خراپە ئەوەندە هەرزان پەروەردەیی دەدەین."
"دوای کردنەوە مەدرەسە بۆ مسوڵمانەکانی مۆنتینیگرۆ خۆرێکی نوێ هەڵات"
جەمال داتسیک لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، چاوەڕوانی هاوکاری خێرخوازەکانن تاکو هاوکاری منداڵی خانەوادەکانی هەژار بکەن، وتی:
"سوپاسگوزاری خێرخوازەکان و وەقفەکانی تورکیا دەکەین کە هاوکاری دەکەن. ئەگەر هاوکاری و پشتگری وەقفەکان و خێرخوازەکان نەبێت ئەو قوتابخانەیە ناتوانێت تەحەمول بکات. پێش لەوەی دەستی بە مەدرەسە بکەین تووشی زۆر زەحمەتی دەبووین. چونکە لە مۆنتینیگرۆ منداڵەکانی مسوڵمان بۆ خوێندن دەچوونە دەرەوە وڵات. دەرفەتەکانیان زۆر دژوار بوون. بە تایبەتی دۆزینەوەی مامۆستا بۆ پێشنوێژی مزگەوتەکان دژوار بوو. لەبەر ئەوەی خوێندن زۆر گران بوو کەسێک نەدەیویست بخوێنێت. بۆ خوێندن نەیاندەتوانی بچنە دەرەوەی وڵات. دوای کردنەوەی مەدرەسەکەمان زۆر راحەت بووین. دوای کردنەوەی مەدرەسەکە بۆ مسوڵمانەکانی مۆنتینیگرۆ خۆرێکی نوێ هەڵات."
"لە شوێنێک بە گەورەیی ٢٠ هەزار مەتریچوارچێوە مەدرەسە و خانووی جیاواز بۆ کوڕ و کچەکان هەنە"
جەمال داتسیک لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "لە شوێنێک بە گەورەیی ٢٠ هەزار مەتریچوارچێوە مەدرەسە و خانووی جیاواز بۆ کوڕ و کچەکان هەنە. دەستمان بە دروست کردنی بینایەکی نوێ کرد. بۆ کۆرسی قورئان و لەبەر کردنی قورئان. بە بەشی کوڕەکان دەستمان بە مەدرەسە کرد. دواتر ئارام ئارام دەستمان بە کردنەوەی بەشی کچەکان کرد. ئێستا بۆ پەروەردە کردنی حافز بینا دروست دەکەین. بەم وەسیلەیە لە زۆر شوێنی مۆنتینیگرۆ مزگەوت دروست کرا. لە هەموویان گرنگتر، الحمد لله ئەو کەسانەی لێرە پەروەردەییان تەواو دەکەن لە ناو ئەو سەفانە نوێژ دەکەن. زۆر جوان دەزانن کە ئەوان کێن. ئامانجی مەدرەسەکە ئەو بوو و باوەڕ دەکەین تا ئێستا سەرکەوتووین."
"قوتابیەکانمان کە مەدرەسە تەواو دەکەن لە تورکیا و بۆسنا دەچنە زانکۆ"
جەمال داتسیج لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "قوتابیەکانمان کە مەدرەسە تەواو دەکەن لە شارەکانی ئیستانبوول و ئەنقەرە و ئەسکیشەهر و قۆنیە و بورسا و قەیسەری دەچنە زانکۆ. قوتابیەکانمان تەنها بەشی ئیلاهیات ناخوێنن بەلکو هەموو بەشێک دەخوێنن. لە زۆر بەش وەکو ئیلاهیات و ئابووری و پزیشکی و حقوق دەخوێنن. دوای تەواو بوونی زانکۆیان بە بێ سەبڕی چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەوان بۆ وڵات دەبین. بۆ ئەوەی سوودێکیان بۆ مسوڵمانەکانی مۆنتینیگرۆ هەبێت. هەروەها هەنێک لە قوتابیەکانیش دەچنە بۆسنا. بە تایبەتی دەمانەوێت ئەو قوتابییانەی بەشی ئیلاهیات دەخوێن بگەڕێنەوە. لەبەر ئەوەی کەلتووری تورکیا و بۆسنا زۆر نزیکی ئێمەیە لەوێ دەخوێنن."
"سەردەمەکانی دژوارمان تێپەڕاند"
جەمال داتسیک لە بەردەاومی وتی، "١٠٠ ساڵ بە سەر خراپ بوونی مەدرەسەکانمان تێپەڕی. لە ساڵی ١٩١٢ تا ٢٠١٢ کاتێکی کەم نییە، دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ ئەو سەردەمەی بۆمان گرنگ لە بیر چوو. سەردەمەکانی دژوارمان تێپەڕاند. رژێمی کۆمەنیست و شەڕەکان و هەموو شت لێرە تێپەڕی. ئەوەی گرنگ ئەوەیە، بەو شێوەیەی دەمانەوێت پیاوەکان پەروەردە دەبن. دوای دروست کردنی ئەو بینایانە ئیتر ئامانجەکانمان پەروەردە کردنی مرۆڤەکانە بەو شێوەیەی دەمانەوێت."
"لە پۆدگۆریسا رادیۆیێک بە ناوی فاتحمان دامەزراند"
جەمال داتسیک لە کۆتای باسی لەوە کرد، "پادشایەکی گەورە بە ناوی سوڵتان موحممەدی فاتح هەبوو. لەبەر ئەوەی ئەو ناوچەیەی فەتح کردوە ئێمەش ناوی ناوەندی زانستیمان دانا "موحەممەد فاتح." هەروەها رادیۆیێکمان دامەزراند. ئێستا تەنها لە پۆدگۆریسایە. لە کاتێکی کورت، تا ٢-٣ مانگی تر لە تەواوی مۆنتینیگرۆ دەکرێتەوە."
مۆنتینیگرۆ
مۆنتینیگرۆ یەکێکە لە وڵاتەکانی ناوچەی بالقان. لەگەڵ وڵاتانی ئالبانی و سربیا و کۆسۆڤا و کراوتیا و بۆسنا-هەرسەک و دەریای ئادرایتیک دراوسێیە. پایتەختەکەی شاری پۆدگۆرسایە. نزیکەی ٦٦٠ هەزار هاوڵاتی هەیە و لە سەدا ٨٠یان فلە (مەسیحی) و لە سەدا ٢٠یان مسوڵمانن.
ناوی فەرمی وڵات سرناگۆرایە کە یەکێکە لە وڵاتانی پێشووی یوگۆسلاڤیا. مۆنتینیگرۆ هاوواتای ئیتالیایی سرناگۆرایە بە واتای کێوی ڕەشە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.