یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان: "براکانتان بەجێ مەهێڵن بۆ بکوژەکان"

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکیەتیی زانایانی مسوڵمانی جیهان داوای لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی کرد لە ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" گەلی فەلەستین بە تەنیا جێ نەهێڵن.
ئۆپڕاسیۆنی بەرفراوانی تۆفانی ئەقسا کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لەلایەن لیواکانی عیزەدین ئەلقەسامەوە دەستیپێکرد، بەردەوامە.
دوای ئەو ئۆپڕاسیۆنە، ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی غەززە لە ئاسمان و دەریاوە. رژیمی داگیرکەر بە پشتیوانی ڕۆژئاوا درێژە بە کۆمەڵکوژییەکانی خۆی دەدات.
عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکیەتیی زانایانی مسوڵمانی ئاماژەی بەوەدا کە جولەکەکانی دانیشتووی دەرەوەی خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین بۆ شەڕ هاتوونەتە فەلەستین.
قەرەداغی وتی، "لە کاتێکدا هیچ هێزێکی هاوبەش نییە کە بتوانێت لە دژی قەوارەی زایۆنیستی هەڵوێست وەربگرێت، بەڵام ئێمە لەبەردەم یەکگرتوویییەکداین کە پشتیوانییان دەکات. لە ڕاستیدا داگیرکەران بانگەوازێکیان کرد بۆ ئەوەی زایۆنیستەکان و خۆبەخشەکان لە هەموو جیهانەوە بەشداری شەڕی غەززە بکەن. لە ئێستادا زایۆنیستەکان لە فڕۆکەخانە پێشوازی لە چەکدارانی سەرتاسەری جیهان دەکەن بۆ پەیوەست بوون بە سوپای داگیرکەر. سەرەڕای ئەم ڕیسواکردنە لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبیدا، ستەمکاری و کۆکردنەوە هەیە. بەڵام سوێند بەخوا ئەگەر سەلاحەدین لە حاکمەکانی ئەمڕۆ بوایە هاوکێشەکە پێچەوانە دەبووەوە. ئەی حاکمەکان! ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە. ناوی خۆت لە لاپەڕەی شەرەفی مێژوو تۆماڕ بکە و براکانت بۆ بکوژەکان بەجێ مەهێڵە. خودایە پلانەکانیان بکە بە ئامرازی لەناوچوون و تەڵەکانیان بکە بە قوڕگیان. ئای خوایە تەڵەیەک بۆ ئەو کەسانە دابنێ کە تەڵەمان بۆ دادەنێن. خوایە یارمەتی خۆتمان بۆ بنێرە خوایە یارمەتی خۆتمان بۆ بنێرە خوایە یارمەتی خۆتمان بۆ بنێرە.(İLKHA)
YASAL UYARI: Yayınlanan yazılı haber, fotoğraf ve videonun tüm hakları İlke Haber Ajansı Basın Yayın San. Tic. A.Ş.'ye aittir. Hiçbir surette haber, fotoğraf ve videonun tamamı veya bir kısmı yazılı sözleşme yapılmadan veya abone olmadan kullanılamaz.