وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی فەلەستین لە ٤ی شوبات کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دیاربەکر رێپێوانێک رێکدەخات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە هەموو دەرفەتێک باس لە پشتگری خۆی لە بەرخۆدانی فەلەستین دەکات و چالاکیەکان رێکدەخات رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دیاربەکر رێپێوان رێکدەخات. رێپێوانەکە لە مەیدانی دونیا دەستپێ دەکات و لە پارتی شەهیدەکانی ١٥ی تەمووز کۆتایی دێت.
یەعقوب کایا ئەندامی دەستەی کارگێڕی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە رێپێوانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە رێپێوانەکە بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بە ئیزنی خودا ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستپێکێک دەبێت بۆ کۆتایی زاڵمەکان و دواتر وتی، "سەهیۆنییەکانی موستەکبیر و زاڵم زیاتر لە ٤ مانگە بەردەوامن لە هەموو جۆرە ستەم و ئەشکەنجە بەرامبەر گەلی غەززە. هەوڵ دەدرێت تەواوی گەل بە ئافرەت و منداڵ و پیر لەناو ببەن. لە بەرامبەر ئەو رەوشە ٥٧ وڵاتی ئیسلام بێ دەنگە و ئەمەش ئێش و ئازارێکی دیکەیە."
یەعقوب کایا لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە هەفتەی کۆتایی مانگی رەجەب وەک هەفتەی جیهانی قودس راگەیەندراوە و ئەوانیش لە هەنێک پارێزگاکان رێپێوان رێکدەخەن کە یەکێکیان لە دیاربەکرە و دواتر وتی، "هەفتەی قودس لە رۆژانێکدایە کە رووداوی ئیسرا و میعراج رووی داوە و مزگەوتی ئەقسا بە دەستی سەلاحەدین ئەیوبی لە دەست خاچپەرستەکان رزگار کراوە. ئێمەش بەم بۆنەیە پشتگری خۆمان بە گەلی مەزلومی فەلەستین رادەگینین و لە هەنێک پارێزگاکان رێپێوان رێکدەخەین. لە ئەنجامدا رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دیاربەکر رێپێوانێک رێکدەخەین."
ناوبراو لە کۆتاییدا بانگیشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە رێپێوانەکە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.