زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "باوەڕ دەکەین و دەزانین کە ستەم تا هەتاوهەتا بەردەوام نابێت و بێ گومان حەق لە بەرامبەر باتڵ سەردەکەوێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو لە پەیامەکەدا وتی، "برا ئازیزەکانم! بە رێز و خۆشەویستی سڵاو لە ئێوە دەکەم، لە دڵەوە پیرۆزبایی جەژنە رەمەزانەکەتان دەکەم. خودا عیبادەتەکانتان لە مانگی رەمەزان کە مانگی رەحمەت، مەغفیرەت و رزگاریە قبول بکات، إن شاء الله.
لە سەردەمێکدا کە ستەم و چەوساندنەوە توندتر بووە و نادادپەروەری جیهانی گەیشتووەتە لووتکە، گەورەترین ئەرکی مرۆڤایەتییە کە خەبات بۆ گەڕاندنەوەی مافەکان و دامەزراندنی دادپەروەری بکات. بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە بە باشی جێبەجێ بکەین، پێویستە هەموومان دەست بە پەتی خوای گەورەوە بگرین و یەکگرتوو بین. باوەڕ دەکەین و دەزانین کە ستەم تا هەتاوهەتا بەردەوام نابێت و بێ گومان حەق لە بەرامبەر باتڵ سەردەکەوێت.
داوا لە پەروەردگارم دەکەم کە بە وەسیلەی جەژنی رەمەزان بەئاگابوونەوە و قیامەتێکمان پێ ببەخشێت کە ببێتە هۆی دروستبوونی یەکڕیزیمان و بەهێزبوونی برایەتیمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژیمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرش سەر کەرتی رۆژئاوا لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی پاکستان ٢٨ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر رەفەح باڵیۆزخانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە مەکسیکا سووتێنرا.
دوای چڕبوونی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری رەفەح تێلی ئینتەرنێت و پەیوەندی بە تەواوی پچڕا.