٣٦ بە سەر کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بە دەستی سەدام حوسێن دیکتاتۆری عێراق تێپەڕ دەبێت کە لە ئەنجامی زیاتر لە ٥ هەزار کوردی مەزلوم شەهید بوون.
٣٦ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت کە هێرشەکە بە فەرمانی سەدام حوسێن دیکتاتۆری عێراق لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ بە گازەکانی کیمیایی ئەنجام درا. لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەدا لە هەڵەبجە و گوندە دەوروبەرەکان زیاتر لە ٥ هەزار کەس شەهید بوون و ١٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ رۆژی یەکێک لە گەورەترین شەرمەکانی مرۆڤایەتییە. چونکە ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەیە. کۆمەڵکوژییەکە لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ ئەنجام درا. کاتێک فڕۆکەکانی سوپای عێراق هەڵەبجەیان بە گازی کیمیایی بۆردومان کرد هەزاران کەس شەهید بوون و دەیان هەزار کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون. ئەم کۆمەڵکوژیە بەشێک بوو لە کۆمەڵکوژی ئەنفال کە رژێمی بەعس لە دژی گەلی کورد ئەنجامی داوە. زاڵمەکان لە کاتی هێرشەکاندا ناوی سورەتێکی قورئانی پیرۆز بە هێرشەکانیان دەدا.
دوای کۆمەڵکوژییەکە ژمارەیەکی زۆر کورد روویان لە تورکیا و ئێران کرد. ئەمریکا، بەلجیکا، بەریتانیا، ئەلمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی زڵهێز چەکی کیمیاییان بە سەدام دابوو. شەریکەکانی جووڵەکەش هاوکاریان بە گواستنەوەی چەکەکان کردبوو.
لە ئەنجامی هێرشی ئەنفالدا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کورد کوژران. کۆمەڵکوژیەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەبینرا. چونکە ئەوان ئامادەکاریان بۆ ئەم کۆمەڵکوژیە کردبوو. کاتێک ئەرکی سەدام کۆتایی هات وەک کەسی نەخوازراو راگەیەندرا و دواتر باس لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە کرا.
کاریگەری هێرشەکە تەنها شەهیدبوونی ٥ هەزار کورد و بریندار و کەمئەندامبوونی دەیان هەزار کەس نەبوو، ئێش و ئازاری کۆمەڵکوژیەکە هێشتاش بەردەوامە و کاریگەریەکەی بە سەر شارەکەدا نیشان دەدات.
بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی بۆبمی کیمیایی رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری لە ساڵی ١٩٩١ تاوەکو ١٩٩٤ لە سەدا ٨٠٠ زیادی کردووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر کەس لە سنگ و چاو و جەرگ تووشی نەخۆشییەکانی جۆراجۆر بوون. هێشتا کاریگەرکەی بەردەوامە و هەڕەشەیەکە لە بەرامبەر ئەو منداڵانەی تازە لە دایک دەبن.
سەدام حوسێن و ئامۆزاکەی عەلی حەسەن ناسراو بە 'عەلی کیمیایی' بەرپرسانی گەورەی کۆمەڵکوژییەکە بوون. هەردووکیان دەستبەسەر کران و سەدام حوسێن لە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە سێدارە درا و دوای ٤ ساڵ لە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ عەلی حەسەن لە سێدارە درا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.