لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی چین لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە بۆ سەر نەخۆشخانەی شارۆچکەی جینشیۆنگ لە پارێزگای جاوتۆنگی ویلایەتی یونانی وڵاتی چین ئەنجام درا.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران و رێنماییەکانی ئاسایشی جێبەجێ کران.
هێرشکارەکە لە لایەن تیمەکانی ئاسایش دەستبەسەر کرا.
لێکۆلینەوەی لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.