سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هێرشیان کردووە سەر زیاتر لە ١٠٠ شوێن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە.
سوپای رژێمی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
رژێمی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە هێرشەکانی زەوینی بۆ سەر شاری رەفەح کە ١.٥ ملیۆن کەس پەنایان بەوێ بردووە بەردەوامە.
رژێمی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە لە ٢٤ کاتژمێر کۆتاییدا بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن هێرشی کردووە سەر زیاتر لە ١٠٠ شوێن.
رژێمی داگیرکەر ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا سەنگەرەکانی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس کراونەتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.