لە ئەنجامی هێرشێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی پاکستان ٣ پۆلیس گیانیان لە دەست دا و ٥ پۆلیسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری فائیزئابادی پارێزگای بەدەخشان رووی دا.
عبدالمتین کانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، کاتژمێر ١١:٠٠ لە شاری فائیزئاباد بە ماتۆرسیکلێتێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کاروانی پۆلیسی تێکۆشان لە بەرامبەر ماددەی هۆشبەر.
ناوبراو باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ پۆلیس گیانیان لە دەست دا و ٥ پۆلیسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.
تا وەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.