سەربازێکی داگیرکەری سەهیۆنی کە چەند رۆژ پێشتر لە ئەنجامی شەڕ لە تولکەرەم بە گرانی بریندار بوبوو مرد.
سوپای داگیرکەر راگەیاند کە سەربازێکی داگیرکەری ئەندامی هێزەکانی تایبەتی "یامان" کوژراوە.
میدیاکانی فەلەستینی باسیان لەوە کرد کە سەربازەکەی داگیرکەر ٤ رۆژ پێشتر لە گوندی دەیرو غصون لە باکووری تولکەرەم لەگەڵ کەتائیبی قەسام و هێزەکانی بەرخۆدان بە گرانی بریندار بوبوو و ئەمڕۆ مردووە.
چەند رۆژ پێشتر سوپای داگیرکەر هێرشی کردبوو سەر گوندی دەیر غصون و خانوویێک کە موجاهیدەکان تێدابوون گەماڕۆ دابوو.
شەڕەکە زیاتر لە ١٥ کاتژمێر بەردەوام بوبوو و لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٣ خۆڕاگرای کەتائیبی قەسام و هێزەکانی دیکەی بەرخۆدان شەهید بوبوون.
کەتائیبی قەسام راگەیاندبوو کە موجاهیدەکان ئەنجامدەرانی ئۆپراسیۆنەکانی بەیت لید و نەبی ئیلیاس بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.