رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر دیمەشقی پایتەختی وڵاتی سوریا.
وەزارەتی بەرگری سوریا سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، هێرشەکەکە کاتژمێر ٠٣:٢٠ لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە بۆ سەر باڵەخانەیەک لە گوندەواری دیمەشق ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە سیستەمی بەرگری رێگری لە مووشەکەکان کردووە و هەنێک مووشەکەکان خستووە خوارەوە و تەنها زیانی ماددی دروست بووە.
رژێمی داگیرکەر سەبارەت بە هێرشەکە راگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە شەڕی ناوخۆی دەستی پێ کردووە بەردەوامە لە هێرش سەر سوریا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.