نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی ڤەرمی خۆی سەبارەت بە سەردانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکە:
"له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى كوردستان و مافه ڕه‌واكانى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند، "چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
پارتی دەم کە لە ژێر ناوی کەلتوور و هونەر هەوڵی ئیفساد کردنی گەنجان دەدات باوەڕی و بەها گرنگەکانی کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بەبۆنەی ٣١مین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی باشباغلار بە دەستی پەکەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دکتۆر عبدالقادر توران سەرۆکی ناوەندی بیری و پێداچوونەوەی ستراتێژی (SDAM) لەبارەی ئامانجی رژێمی داگیرکەر بۆ هێرش سەر لوبنان باسی لەوە کرد کە دەبیت وڵاتانی مسوڵمان لە دژی رژێمی داگیرکەر رێوشوێنەکانی خۆپاڕیزی بگرنەبەر کە پلانیان بە ناوی خاکەکانی بەڵێندراو هەیە و هەڕەشەیە بۆ ژمارەیەکی زۆر وڵات.