رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی نوێ بۆ سەر کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٨٠ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە بەهانەی رزگارکردنی ٤ ئەسیر لە بەندەرەکەی کە ئەمریکا دروستی کردووە هێرشی کردە سەر کەمپی نوسەیرات.
رژێمی داگیرکەر ناوچەکەی کە گوایە بۆ هاوکاری مرۆیی دروست کراوە وەک بنکەی سەربازی بەکار دەهێنێت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٨٠ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شیخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر راگەیاند کە ٢٠ ملیۆن دۆلار وەک بودجە بۆ سوپای لوبنان دابین کراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٩٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ١٤١ کەسیش بریندار بوون.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، لەبارەی تاوانەکانی کە لە غەززە ئەنجام دەدرێن، ئەمریکاش ئەوەندەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تاوانبارە.
لە ٧ی تشری یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٧ هەزار و ٦٧٢ قوتابی شەهید بوون.