مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان گەشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بارەگای بارزانی سەبارەت بە سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، "پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن دکتۆر محەمەد ئەلتەمیم و دکتۆر فواد حوسێن جێگرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازی لێ کرا."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "بڕیار وایە لەو سەردانەیدا سەرۆک بارزانی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتان لە بەغدا هەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند، "چاومان له برهودان به پهیوهندیی لهمێژینهی دۆستانه و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
پارتی دەم کە لە ژێر ناوی کەلتوور و هونەر هەوڵی ئیفساد کردنی گەنجان دەدات باوەڕی و بەها گرنگەکانی کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بەبۆنەی ٣١مین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی باشباغلار بە دەستی پەکەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دکتۆر عبدالقادر توران سەرۆکی ناوەندی بیری و پێداچوونەوەی ستراتێژی (SDAM) لەبارەی ئامانجی رژێمی داگیرکەر بۆ هێرش سەر لوبنان باسی لەوە کرد کە دەبیت وڵاتانی مسوڵمان لە دژی رژێمی داگیرکەر رێوشوێنەکانی خۆپاڕیزی بگرنەبەر کە پلانیان بە ناوی خاکەکانی بەڵێندراو هەیە و هەڕەشەیە بۆ ژمارەیەکی زۆر وڵات.