فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە هێرش سەر پەنابەرانی سوریایی وتی، "رووداوەکانی قەیسەری جارێکی تر ئاشکرای کرد کە چەندە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران گۆڕاوە بۆ دڕندەیی."
فاروق دینچ یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی رۆژەڤ کرد.
دیچ لە راگەیەندراوەکەی باس لە رووداوەکانی پارێزگای قەیسەری تورکیا کە هێرش کرابوو سەر پەنابەران، رووداوەکانی سوریا، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لوبنان کرد.
فاروق دینچ لەبارەی رووداوەکانی قەیسەری و سوریا وتی، "رووداوەکانی قەیسەری جارێکی تر ئاشکرای کرد کە چەندە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران گۆڕاوە بۆ دڕندەیی. رووداوەکان کە بەو ئیدعایە دەستی پێکرد کە هاووڵاتییەکی سووری دەستدرێژی کردووە سەر منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان، بووە هۆی وێرانکارییەکی گەورە لەو گەڕەکانەی کە پەنابەرانی سووری تێیدا دەژین. دوابەدوای رووداوەکانی قەیسەری، هێرش کرایە سەر بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەکانی تورکیا لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا. هەردوو ئەم رووداوانە ناشیرینن، ئەم رووداوانە هەرگیز قبوڵ ناکرێن. جگە لەوەش دەستدرێژی کردن سەر منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ شتێکە کە هیچ کەسێکی خاوەن ویژدان قبوڵ ناکات. ئەوەی کە ئەم دوو رووداوە یەک لە دوای یەک روویانداوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو پێکهاتانەی کە هەوڵی گەیشتن بە ئامانجە نهێنییەکانیان لەم رووەوە دەدەن، بە هەمان شێوە لە پشتیانەوەن."
"ئەوانەی هەوڵی شەرعیەتدان بە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران دەدەن، زیان بە ویژدانی کۆمەڵگا دەگەیەنن"
دینچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە رووداوەکەی قەیسەری ئەنجامێکی قسەی ڕق و کینەی کەسانێکە بۆ سوودی سیاسی لە دژی پەنابەران و وتی، "شوێنی کار و ئۆتۆمبێلی پەنابەران ئاگریان تێبەردرا، ماڵەکانیان بەردباران کرا و خەڵکی بێتاوان ترسێکی زۆریان بەخۆوە بینی. بەداخەوە پەنابەران کە بەردەوام ئامانجی بەشێک لە سیاسەتمەداران و ئۆرگانەکانی راگەیاندن دەکرێنەوە، جارێکی تر بوونەتە قوربانی کردار و هێرشێکی ئیستفزازی. ئەوانەی هەوڵی شەرعیەتدان بە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران دەدەن بە بەکارهێنانی قەیرانی ئابووری و جیاوازی کۆمەڵناسی وەک بیانوو، زیان بە ویژدان و هەستی دادپەروەری کۆمەڵگا دەگەیەنن. بە هەمان شێوە لێدوانی نابەرپرسیارانەی ئەم کەسایەتییە سیاسییانە و ئۆرگانە میدیاییەکان زیاتر زیان بەو ئاشتییە کۆمەڵایەتییە دەگەیەنن کە لە ئێستاوە ناسکە."
"هەر کەسێک ئەم ئستیفزازانەیان ئەنجام دابێت دەبێت دادگایی بکرێن و سزا بدرێن"
فاروق دینچ لە بەردەوامی بانگێشتی بەرپرسانی حکومەت و دادگا کرد و وتی، "تاوانبارەکان دەبێت دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. پاراستنی ئاسایشی گیان و ماڵی پەنابەران یەکێکە لە گرنگترین ئەرکەکانی حکومەت. هەر کەسێک ئەم ئستیفزازانەیان ئەنجام دابێت دەبێت دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. هەروەها بانگێشت دەکەین کە رێگە بۆ ئەو کەسانە خۆش نەکرێت کە ئیستیفزازی دەکەن."
"گەلی سوودان لە لایەن تووشی شەڕی ناوخۆ و لە لای دیکە تووشی برسێتی و نەبوونی خۆراک بوونەتەوە"
فاروق دینچ لە بەردەوامی باس لە دۆخی دژواری گەلی سوودان کرد و وتی، "سوودان لەگەڵ برسێتی کارەساتباردا دەجەنگێت. سوودان لە دوای لادانی عومەر بەشیر لە ساڵی ٢٠١٩دا، هەرگیز رووناکی خۆڕی نەبینیوە. بەهۆی ئەو ململانێیانەی کە ماوەی ١٤ مانگە لە نێوان سوپای سوودان بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح عەبدوڕەحمان ئەلبورهان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان دەکڵو کە ئیمارات پاڵپشتییان دەکات، ١٠ ملیۆن کەس ناچاربوون کۆچ بکەن. ١٦ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. لە لایەک گەلی سودان تووشی شەڕی ناوخۆ بووە و لە لایەکی دیکەشەوە بە برسێتی تاقی دەکرێتەوە. بەپێی بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا زۆرترین هەژاری بەخۆیەوە دەبینێت. لەو وڵاتەدا کە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە ئاسایشی خۆراک بەتەواوی تێکچووە، ٧٥٥ هەزار کەس ڕووبەڕووی برسێتی کارەساتبار بوونەتەوە. ٢٥.٦ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی کارەساتی توند بوونەتەوە. ئەم دۆخە کە بەهۆی شەڕەکانی سوریا و فەلەستین و ئۆکرانیا سەرنجی رای گشتی جیهانی بۆ لای خۆی ڕانەکێشاوە، ڕەنگە بەم زووانە ببێتە هۆی کوژرانی بەکۆمەڵ. رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بۆ نەهێشتنی ئەم برسێتییە لە سوودان، ٦٠ ملیۆن دۆلار پێویستە. لە کاتێکدا خەڵک لە سوودان پێویستیان بە ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو، کاتێک سەیری بودجەی خۆراکی ئاژەڵە ماڵیەکان دەکەین، بودجەیەکی ١٢٣.٦ ملیار دۆلار بۆ ئەمە خەرج کراوە. ئەم دۆخە نموونەی ئەوەیە کە ئێمە لە چ جیهانێکی شێواویدا دەژین."
"ئەگەر رێگری لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نەکرێت دەبێت بزانرێت دوای لوبنان نۆرەی سوریا و ئوردن و تورکیا دێت"
فاروق دینچ لە بەردەوامی باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە و ئامادەکاری بۆ هێرش سەر لوبنان وتی، "رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بە هێرش سەر مەدەنییەکان لە غەززە هیچ یەکێک لە بەناو ئامانجە سەربازییەکانی بەدەست نەهێناوە بۆ رزگاری لەو رەوشە ئامادەکاری بۆ هێرش سەر لوبنان دەکات و هەڕەشەی وێرانکردنی لوبنان وەک غەززە دەکات. بە شێوازی خۆی ئامانجی دەستپێکردنی شەڕێکی ناوچەییە بە هێرشکردنە سەر لوبنان و بە تەواوی ئەمریکا بۆ ناو شەڕەکە ڕابکێشێت و وڵاتانی کە بۆ خۆی وەک هەڕەشە دەبینێت لە ناو ببات. هەڕەشە و هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان هەرگیز قابلی قبول نییە. پێویستە بزانرێت ئەگەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رانەگیرێت، هێرشەکان تەنیا لە غەززە و لوبنان سنووردار نابن. پێویستە بزانرێت دوای لوبنان نۆرەی سوریا و ئوردن و تورکیا دەبێت. پێویستە وڵاتانی ئیسلامی لەدژی ئەم سەهیۆنییانە بەرامبەر ئەم هێرشانە یەکبگرن و ململانێکانیان لە نێوان خۆیاندا وەلا بنێن و وڵاتانی ئیسلامیش ئەو تۆڕە تیرۆریستییە سەهیۆنییە ببینن کە هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ مرۆڤایەتی هەڕەشەیە و بەو پێیە ئامانجێک دابنێن و هەنگاوێک بنێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند، "چاومان له برهودان به پهیوهندیی لهمێژینهی دۆستانه و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
پارتی دەم کە لە ژێر ناوی کەلتوور و هونەر هەوڵی ئیفساد کردنی گەنجان دەدات باوەڕی و بەها گرنگەکانی کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بەبۆنەی ٣١مین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی باشباغلار بە دەستی پەکەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دکتۆر عبدالقادر توران سەرۆکی ناوەندی بیری و پێداچوونەوەی ستراتێژی (SDAM) لەبارەی ئامانجی رژێمی داگیرکەر بۆ هێرش سەر لوبنان باسی لەوە کرد کە دەبیت وڵاتانی مسوڵمان لە دژی رژێمی داگیرکەر رێوشوێنەکانی خۆپاڕیزی بگرنەبەر کە پلانیان بە ناوی خاکەکانی بەڵێندراو هەیە و هەڕەشەیە بۆ ژمارەیەکی زۆر وڵات.