لە چوارچێوەی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبوویەوە.
بارەگای بارزانی سەبارەت بە دیدارەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ کرا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە تێپەڕاندنی کێشەکان و پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و سەروەریی عێراق و هەماهەنگی و دیالۆگی نێوان لایەنەکان کرایەوە."
لە کۆتایی دیدارەکەدا بارزانی و سوودانی عێراق لێدوانیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دا.
سەرۆک وەزیران سودانی وتی، "سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكی گه‌وره له پڕۆسەی سیاسی عێراقدا هه‌یه، و دانوستانێكی بنیاتنه‌رمان ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به ره‌وشی ناوخۆیی هه‌روه‌ها ناوچه‌كه به گشتی، به دڵنیاییه‌وه ئێمه ههنگاوێکی گه‌وره‌مان ناوه بۆ بنیاتنانی متمانه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زاڵبوون به سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه و ئاسته‌نگ و گرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی رابردوو له‌سه‌ر بنه‌مایی یاسا و ده‌ستوور و ئێمه به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان ئاسۆیه‌كی روون بۆ داهاتوو به شێوه‌یه‌ك كه ده‌بێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گەلەکەمان له هه‌ر شێونێك، دۆخی هه‌رێمی به گشتی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌كه به‌شێكی دیكه بوون له‌م دیداره‌مان كه پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه له‌م قۆناغه‌دا سه‌خته‌ی كه ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌رێت و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاسایشی سه‌قامگێری و سه‌روه‌ری عێراق و دووركه‌وتنه‌وه‌ی عێراق له‌و ململانییهكانی ناوچه‌كه بۆ پاراستنی ئه‌و پڕەنسیپە هاوبه‌شانه‌ی به‌رانبەر هه‌موو ئه‌و دۆسیه ره‌وایانه‌ی كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری كۆك بووین، و به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی برای به‌ڕێزم كاك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین و زۆر به‌خێر بێن."
دواتر بارزانی وتی، "زۆر سوپاس به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان من زۆر خۆشحاڵم به دیداری برای به‌ڕێزم سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێشتر نراون به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران نراون كه بووه هۆی پێشكه‌وتنێكی راسته‌قینه له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و لێره‌وه پێویسته سوپاس و ده‌ستخۆشی له برای به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی و ماندوبوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌رپرسانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌وڵه‌كانیان ده‌كه‌م، هه‌ر وه‌كو برایی به‌ڕێزم سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی پێكرد گفتوگوكانمان بنیاتنه‌ر بوون، هه‌م له ئاستی ناوخۆیی هه‌م له ئاستی هه‌رێمی و تێڕوانینی هاوته‌ریبمان هه‌بوو، پشتیوان به‌خوا به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری، و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی نیازپاكی هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌ك نابێته به‌ربه‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردن، سوپاس بۆ خوا ئه‌و نیاز پاكییه هه‌یه و برایی به‌رێزم سه‌رۆك وه‌زیران سودانی وڵات به‌م نیازپاكییه بهڕێوهدبات و له درێژه‌ی ئه‌و نیازپاكییه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و قۆناغه دڵخۆشکەره و هیوادارین ده‌رئه‌نجامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بێت دووباره سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌تان لێ ده‌كه‌م و زۆر دڵخۆشم به دیدارتان."
دوای ئەو دیدارە نیوەڕۆخوانێک لەسەر شەرەفی بارزانی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ساز درا و ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەشداری نیوڕۆخوانەکە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند، "چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
پارتی دەم کە لە ژێر ناوی کەلتوور و هونەر هەوڵی ئیفساد کردنی گەنجان دەدات باوەڕی و بەها گرنگەکانی کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بەبۆنەی ٣١مین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی باشباغلار بە دەستی پەکەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دکتۆر عبدالقادر توران سەرۆکی ناوەندی بیری و پێداچوونەوەی ستراتێژی (SDAM) لەبارەی ئامانجی رژێمی داگیرکەر بۆ هێرش سەر لوبنان باسی لەوە کرد کە دەبیت وڵاتانی مسوڵمان لە دژی رژێمی داگیرکەر رێوشوێنەکانی خۆپاڕیزی بگرنەبەر کە پلانیان بە ناوی خاکەکانی بەڵێندراو هەیە و هەڕەشەیە بۆ ژمارەیەکی زۆر وڵات.