رۆژی یەکشەممە ٧ی تەمووز ٥مین کۆنگرەی ئاسایی هودا پار بە دروشمی "سیستەمێکی دادپەروەرانە هاوبەشکردنی دادپەروەرانە" بەڕێوەدەچێت.
دەستەی کارگێڕی هودا پار لە ٤ی ئایاریی ٢٠٢٤ بە سەرۆکایەتی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کۆبوونەوەیەک رێکخست و بڕیاری درا کە ٥مین کۆنگرەی ئاسایی هودا پار لە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت. دوای بڕیارەکە هودا پار دەستی بە چالاکییەکانی کرد و چالاکییەکان بۆ رێکخستنی کۆنگرەکە کۆتایی هاتن.
حوسێن ئیمیر ئەندامی ئەنجومەنی ئامادەکردن و رێکخستنی کۆنگرەکە سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەنجامدراو لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
حوسێن ئیمیر وتی، "دوای بڕیاری ئەنجام درانی کۆنگرە ئەنجومەنێکمان ئامادە کرد بۆ رێکخستنی کۆنگرەکە. ئەنجومەنەکە شوێنکەوتووی تەواوی چالاکییەکان دەبێت بۆ رێکخستنی کۆنگرەکە. دوای بڕیاری دەستەی کارگێڕی سەردانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنمان کرد و بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکانمان پێشکەش کرد. لیستی ٩٥٢ نوێنەرەکەمان کە لە پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی ئاساییمان دەنگ دەدەن و بڕگەی کارنامەی کۆنگرەمان گەیاندە دەستەی باڵای هەڵبژاردن. پاشان، دەستمان بە پرۆسەی ئامادەکاری کۆنگرەکەمان کرد، ئامادەکردنی لیستی بانگهێشتنامە و چالاکییەکانی بانگەشەکردنی میدیا. لەم قۆناغەدا چالاکییەکانی راگەیاندن و بانگەشەکردنمان بەردەوامن. بانگهێشتنامەکانمان گەیشتە لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان و ڕابەرانی بیروڕا و ئەکادیمیستەکان و باڵیۆزخانەکان و نوێنەرانی دەرەوەی وڵات. خەریکە ئامادەکارییە گشتییەکانمان بۆ کۆنگرە تەواو دەبێت. ئامادەکاریەکانمان بەردەوامە بۆ میوانداریکردنی ئەندامانی حزبەکەمان و نوێنەران و سەرجەم میوانەکانمان بە باشترین شێوە بۆ ئەو کۆنگرەیەی لە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٤ ئەنجامی دەدەین."
ئیمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆنگرەکە ٧ی تەمووز لە هۆڵی ناوەندی کۆنگرە و کەلتووری ئەنقەرەی باکوور لە شارۆچکەی کەچیئۆرەنی شاری ئەنقەرە کاتژمێر ١٠ دەستپێ دەکات و وتی، "هەر کۆنگرەیەک کۆمەڵێک داهێنان لەخۆدەگرێت. هەر کۆنگرەیەک وروژاندنێکی جیاواز و دینامیزمێکی جیاواز لەگەڵ داهێنانەکانی خۆیدا دەهێنێت. ئێمە ئەو گۆڕانکاریانەی لە ئەرکەکاندا کە لە ٥ەمین کۆنگرەی گەورەی ئاساییماندا روودەدەن وەک گۆڕینی ئەرک دەبینین. هاوڕێ نوێیەکانمان کە ئەم گۆڕینی ئەرکە دەگرنە بەر، خەبات دەکەن بۆ ئەوەی ئاڵای پارتیمان زیاتر هەڵبگرن و بۆ پێگەی باشتر لە هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەکانی پارتیمان، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند، "چاومان له برهودان به پهیوهندیی لهمێژینهی دۆستانه و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
پارتی دەم کە لە ژێر ناوی کەلتوور و هونەر هەوڵی ئیفساد کردنی گەنجان دەدات باوەڕی و بەها گرنگەکانی کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بەبۆنەی ٣١مین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی باشباغلار بە دەستی پەکەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دکتۆر عبدالقادر توران سەرۆکی ناوەندی بیری و پێداچوونەوەی ستراتێژی (SDAM) لەبارەی ئامانجی رژێمی داگیرکەر بۆ هێرش سەر لوبنان باسی لەوە کرد کە دەبیت وڵاتانی مسوڵمان لە دژی رژێمی داگیرکەر رێوشوێنەکانی خۆپاڕیزی بگرنەبەر کە پلانیان بە ناوی خاکەکانی بەڵێندراو هەیە و هەڕەشەیە بۆ ژمارەیەکی زۆر وڵات.