هودا پار: تورکیا دەبێت وەڵامێکی کۆنکرێتی بۆ هێرشی رژێمی سەهیۆنی بداتەوە
حوسێن ئیمیر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە سوریا لەلایەن رژێمی سەهیۆنی کاردانەوەی دەربڕی و ڕایگەیاند کە تورکیا دەبێت وەڵامێکی کۆنکرێتی و ڕوون بۆ ئەم هێرشانە بداتەوە.
حوسێن ئیمیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار، سەبارەت بە هێرشی رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور، بەیاننامەکانی ئەمریکا کە مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و پاکێجی نوێی گەمارۆکان کە لە دژی ئێران جێبەجێ کراوە، لێدوانی دا.
ئیمیر سەبارەت بە هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور وتی، "هێرشی رژێمی تیرۆریستی سەهۆنی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە سوریا بە ئاماژەدان بە 'ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ جێگربوون لە بنکەکە'، جارێکی دیکە بە ڕوونی نیشانی دا کە ستراتیژی شەڕانگێزی 'سەگی هاری' ئەو سنوورە ناناسێت. رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی بەم هێرشە و ئەو لێدوانانەی دوای ئەوە داویانە، بە شێوەیەکی کاریگەر ڕایگەیاندووە کە 'مافی ڤیتۆ'ی هەیە لە دژی هەر ڕێککەوتنێک کە تورکیا لەگەڵ سوریا ئەنجامی بدات و ئەو چالاکییانەی کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەنجامی دەدات."
"ئەگەر وەڵامێکی ڕوون بە رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی نەدرێتەوە، قەبارەی هێرشەکان تەنیا زیاتر دەبێت"
ئیمیر باسی لەوە کرد کە وەک پێشتر ڕایانگەیاندووە دەبێت بە توندی وڵامی رژێمی سەهیۆنی بدرێتەوە کە بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە و وتی، "ئێمە جارێکی تر هۆشداری دەدەین؛ ئەگەر وەڵامێکی کۆنکرێتی و ڕوون بە ئامانجکردنی ئاشکرای سەهیۆنییەکان بۆ تورکیا نەدرێتەوە، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم هێرشانە زیاتر پەرە پێدەدات."
"هەر هێرشێکی رژێمی سەهیۆنی دەبێت لانیکەم بە هێزێکی یەکسان بەرەوڕوو ببنەوە"
ئیمیر باسی لەوە کرد کە رژێمی تیرۆری سەهیۆنی بە پشتگری ئابووری و سەربازی ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشەکانی و وتی، "وەک هەنگاوی یەکەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشە و گەمارۆیە، دەبێت ڕابگەیەندرێت کە خۆڕاگریی فەلەستین نەک تەنیا پشتیوانی سیاسی بەڵکو پشتیوانیی سەربازیی ڕاشکاوانە وەردەگرێت و هەر هێرشێکی رژێمی سەهیۆنی لانیکەم بە هێزێکی یەکسان بەرەوڕوو ببێتەوە."
"دەبێت پڕۆژەیاساکەمان بۆ دادگاییکردنی سەهیۆنییەکانی خاوەن دووڕەگەزنامە پەسەند بکرێت"
ئیمیر جەختی لەوە کرد کە پشتگری لە بڕیاری وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن بۆ دەرکردنی ئاگادارییەکی سوور لە دژی نەتانیاهۆ سەرکردەی جینۆسایدکار و تیرۆریستی لە دۆسیەی فلۆتیلای جیهانی سومود و وتی، "ئەم هەوڵە هەنگاوێکی زۆر گرنگە لە تێکۆشانەکە. بەڵام زۆر گرنگە ئەو پڕۆژەیاسایەی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا پێشکەشی پەرلەمانمان کرد، کە پێشبینی لێپێچینەوە و سزادانی سەهیۆنییەکانی خاوەن دووڕەگەزنامە کە بەشدارییان لە تاوانی جینۆسایددا کردووە، هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان لە دادپەروەری دەدزنەوە، و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەکانیان، لە زووترین کاتدا لەلایەن پەرلەمانی نیشتمانیی گەورەی تورکیاوە تاوتوێ بکرێت و بکرێتە یاسا."
"پلانی ڕەشبگیری پڕۆژەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ کەمکردنەوەی دانیشتووانی غەززە و ڕادەستکردنی بە باندی سەهیۆنی"
ئیمیر جەختی لەوە کردەوە کە ڕەشبگیری ئەمریکا بۆ چەکدانانی بەرخۆدان و هەڕەشەکانی غەززە جارێکی دیکە چەواشەکاریی "ئاشتی" ڕۆژئاوای ئاشکرا کردووە و وتی، "هەرەشەکانی نوێنەرانی ئەمریکای پشتیوانی داگیرکەرانی سەهیۆنی کە ڕایاینگەیاند کە 'ئەگەر حەماس لە ماوەی ٦٠-٩٠ ڕۆژدا چەک دانەنێت ڕێگا خۆش دەکرێت بۆ ئیسرائیل تا کارەکەی تەواو بکات' و ڕاگەیاندنی ئەوەیان کە ئاوەدانکردنەوەی غەززە بێ دانانی چەک ڕێگە نادرێت، جارێکی دیکە نیازە پیسەکانی پشت شانۆی 'ئاشتی'ی ڕۆژئاوا ئاشکرا کردووە. ئەم پلانە ڕەشبگیرییە پڕۆژەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ کەمکردنەوەی دانیشتووانی غەززە و ڕادەستکردنی بە باندی سەهیۆنی."
ئیمیر باسی لەوە کرد کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا رژێمی تیرۆری سەهیۆنی لانیکەم ٤ هەزار و ٩٥ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و وتی، "رژێمی تیرۆری سەهیۆنی نزیکەی ١٣٠٠ خوشک و برامان شەهید کردووە و بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززەی کە گۆڕاوە بۆ زیندانێکی کراوە. لەگەڵ ئەوە ئەو قەوارەیەی خۆی وەک 'دامەزراوی ئاشتی' وەسف دەکات بەردەوامە لە بێ دەنگی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەران و هێشتا چاوەڕوانی هەنگاوە لە لایەن بەرخۆدانی فەلەستین."
ئیمیر ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها ئامانجی ئەمریکای پشتیوانی گەورەی رژێمی داگیرکەری و جینۆسایدەکە دوورخستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە و ڕادەستکردنییە بە سەهیۆنییەکان و وتی، "هاوبەش بوون یان تەسلیمی ئەم پلانە نەفرەت لێکراوە، شەرمەزارییەکی مێژووییە بۆ جیهانی ئیسلامی. ئێستا دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە ئەوانەی بانگەشەی گەرەنتیکارن بەڵام بە ئیدانەکردنی زارەکی یان نووسراو وەڵامدانەوەی هەزاران پێشێلکاری سەهیۆنی بە بەس دەزانن، تەنیا خزمەت بە بوێریکردنی بکوژە جینۆسایدەکان دەکەن. بۆیە پێویستە بیروڕای گشتی کۆببێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆزی فەلەستین لە دژی سەپاندنی ئەمریکا و تیرۆری سەهیۆنی بوەستێت. پێویستە پلانی تەسلیمبوون کە بەسەر گەلی فەلەستین سەپێنراوە ڕەت بکرێتەوە و قسەی دیپلۆماسی وەلا بنرێت و گەمارۆی سەر غەززە بە شێوەیەکی کاریگەر بشکێنرێت."
"ئەمریکا لە ڕێگەی ڕەشبگیرییەوە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافە سەروەرییەکانی دەوڵەتان پشتگوێ دەخات"
حوسێن ئیمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە پاکێجی نوێی ئەمریکا بۆ سەپاندنی "زۆرترین گەماڕۆ" بە سەر ئێران و وتی، "ئیدارەی واشنتۆن بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی ڕەشبگیری ئابووری، یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافە سەروەرییەکانی دەوڵەتان پشتگوێ دەخات. دەیان ساڵە ئەمریکا بە شێوەیەکی سیستماتیک گوشاری ئابوری دەخاتە سەر کوبا لە ڕێگەی ئابڵوقەیەکی توندی ئابووری و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان و سەرچاوە نیشتمانییەکانی ڤەنزوێلا و بەرتەسککردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی گەلی ئێران. ئەو وڵاتانەی ملکەچی سیاسەتەکانی نابن، ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج و سزا دەدرێن، بە بەکارهێنانی هەژموونی سیستەمی دارایی جیهانی و دۆلار."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەنێک جار تورکیاش ڕاستەوخۆی ڕووبەڕووی گەماڕۆکانی ئەمریکا بووە و وتی، "زۆر هەنگاو کە دەبێت بنرێت، لە پیشەسازی بەرگرییەوە تا سیاسەتی دەرەوە، بەهۆی ئامرازەکانی ڕەشبگیری ئابووری ڕۆژئاواوە فشاریان لەسەرە؛ هەوڵ دەدرێت وڵاتەکەمان لە ڕێگەی هەڕەشەی سزاکانەوە بڕیاری سەربەخۆ بدات کە هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیدا بێت. هەموو ئەو وڵاتانەی کە کەوتوونەتە ژێر گەمارۆی تاکلایەنە و فشاری ئابوورییەوە، یان مەترسی ئەوەیان لەسەرە، هاودەنگییەکی بەهێز و ئیرادەیەک بۆ ئەوەی پێکەوە مامەڵە بکەن، ڕەتبکەنەوە ملکەچی هەڕەشە و ڕەشبگیری بن. بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی وەک ئامرازێکی هەڕەشەی بازرگانی، پێویستە دەستبەجێ بەکارهێنانی دراوە ناوخۆییەکان لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا فراوانتر بکرێت، هەروەها سیستەمی پارەدانی بەدیل بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی گشتی هودا پار ڕایگەیاند، "دەبێت لەم وەهم قووڵە بەئاگا بێن و بزانن ئەم بەڵێنە پووچانە تەڵەیەکن کە کاتی بۆ رژێمی سەهیۆنی دەکڕن بۆ قووتدانی هەموو خاکی فەلەستین."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارێزگا دەکات کە لەلایەن لقی پارێزگای وانی ئەو حیزبەوە سازدەکرێت.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار جەختی لەوە کردەوە کە جگە لەو ڕێسایە یاساییانەی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر"دا دابنرێن، دەبێت چارەسەری هەمەلایەنە و بەردەوامیش بۆ پرسی کورد پەرەپێبدرێت.