مامۆستا محەمەد سوودان: ئەخلاقی پێغەمبەری بۆ خۆی وەک ڕێباز وەرگرتبوو

حوسێن سوودان لەبارەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد سوودان یەکێک پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە باوەکەکەی ئەخلاقی پێغەمبەری بۆ خۆی وەک ڕێباز وەرگرتبوو.
١١ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد سوودان یەکێک لە پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا تێپەڕی کە تەواوی ژیانەکەی تەڕخانی ئیسلام کردبوو و لەو رێگایەدا ١٠ ساڵ لە زیندان مابوو.
حوسێن سوودان کوڕی خوالێخۆشبوو لە ١١مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و باس لە ئەخلاق، کەسایەتی، تێکۆشانەکەی بۆ ئیسلام و ژیانی مامۆستا کرد.
"کەسێکی عاشقی زانست بوو و منی بەرەو زانست رێنمیایی دەکرد"
حوسێن سوودان لەبارەی ژیانی باوەکەکەی وتی، "زۆر تایبەتمەندی باوکم هەبوو کە کاریگەری لە سەر من دروست کرد. ئەگەر بمانەوێت باس بکەین؛ یەکەمیان باوکم قاشقی زانست بوو. لە منداڵیوە کەسێکی عاشقی زانست بوو. هەوڵی دەدا فێری عەرەبی، قورئانی کەریم، حەدیس و فیقهـ بێت. لەو قۆناغەدا دەرفەتی نەبوو کە بچێتە مەدرەسە بەڵام هەر کاتێک دەرفەتی بۆ ڕەخسابوو خوێندبوو. کاتێک زیندانی بوو دەرفەتی بۆ ڕەخسا زانستەکانی مەدرەسە بخوێنێت و لەوێ ئیجازەنامەی وەرگرت. لەگەڵ ئەوەی تەمەنەکەی گەورە بوو، لەگەڵ ئەوەی گەنجەکانیش لە کاتی خوێندنی ئەو کتێبانە تووشی زەحمەتی دەبوون، عیلمەکەی لە مەدەرەسەی یوسفییە خوێند. عاشقی عیلم بوو. کاتێک هێشتا منداڵ بووم رێنماییم دەکرد بۆ خوێندنی عیلم."
ناوبراو لە بەردەوامی لەبارەی کەسایەتی عیبادی باوکەکەی وتی، "بابەتێکی دیکە؛ زۆر گرنگی بە عیبادەتەکانی دەدا. هیچ کات وازی لە عیبادەتەکانی سوننەت، تەسیبحات و شەونوێژ نەدەهێنا. لە کاتی ئەنجامدانەوەی عیبادەت روخسەتەکانی بەکار نەدەهێنا و بە باشترین شێوە و بە تەقوا ئەنجام دەدا. زانیاری زۆر باشی فیقهی هەبوو. لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵ عیلمی فیقهمان خوێندبوو بەڵام ئەوەندەی ئەو خاوەن عیلم نەبووین."
"کاتێک دەوترا محەمەد سوودان یەکەم شت کە بە بیری مرۆڤ دەهات مزگەوت بوو"
سوودان لە بەردەوامی وتی، "زۆر گرنگی بە پەیوەندی لەگەڵ خزمەکان دەدا. هەموو کاتێک سەردانی خزمەکانی دەکرد و بەشداری لە پرسە و ئاهەنگەکانیان دەکرد. بە خۆم شاهێدم، دوای ئازادبوون لە زیندان زیاتر گرنگی بە سەردانەکانی دەدا. چونکە لە قۆناغی هیجرەت و زینداندا نەیتوانیبوو کە زیاد سەردانیان بکات. داوا لە ئێمە دەکرد کە ئێمەش گرنگی بەم بابەتە بدەین. هەوڵی دەدا کێشەکانیان چارەسەر بکات؛ سەرقاڵی پرسەکانیان دەبوو و لەگەڵیان کۆدەبوو و گرنگی بە قسەکردن لەگەڵیان دەدا."
ناوبراو لەبەردەوامی سەبارەت بە گرنگی دانەوەی بە چالاکییەکانی مزگەوت لە ساڵانی ١٩٩٠ وتی، "کاتێک دەوترا محەمەد سوودان یەکەم شت کە بە بیری مرۆڤ دەهات مزگەوت بوو. پێغەمبەرەکەمان صلی الله علیه و سلم لە حەدیسێک دەفەرموێت کە یەکێک لەو کەسانەی لە ژێر سێبەری عەرشدا دەبن ئەو کەسانەیە کە دڵیان بە مزگەوت بەستووە. کاتێک باس لە دڵبەستن بە مزگەوت دەکرا یەکەم کەس کە بە بیرم دەهات باوکم محەمەد سوودان بوو. بە ڕاستی دڵەکەی بە مزگەوت بەستبوو. إن شاء الله، خودا ئەویش بکاتە لەو کەسانەی کە لە ژێر سێبەری سەحەر و رەحماندا دەبێت."
"ژیانێکی دژوار بە ئیمتیحانی هیجرەت، زیندان و دواتر نەخۆشخانە تێپەڕاند"
سوودان لە بەردەوامی وتی، "باوکم بە ڕاستی عاشقی مزگەوت بوو. دڵەکەی بە مزگەوت بەستبوو. ژیانەکەی تەڕخانی مزگەوت و چالاکییەکانی مزگەوت کردبوو؛ لە مزگەوتەکان دەرسی قورئانی بە گەنجەکان وتبوو، ئەوان پەروەردە کردبوو، هەوڵی دابوو ئەوان لە خراپییەکان بپارێزێت. بەخۆی باسی دەکرد؛ ئێمە دەمانبینی کە لەبارەی مزگەوتەکان کەمتەرخەمی هەیە، مسوڵمانەکان ناچنە مزگەوتەکان، لە دەوروبەری مزگەوتەکان شتەکانی نامەشرووع هەن. ئەمە بە راستی ئێمەی ناڕاحەت دەکرد. بۆیە بۆچی ئێمە دەسوەردانی ئەم پرسە نەبین؟ وەک مسوڵمان بۆ ئاگامان لە مزگەوتەکان نییە و نایانپارێزین؟ وەک ئامۆژگاری پێغەمبەرەکەمان بۆ چی مزگەوت ناخەینە ناوەندی ژیانەکەمان؟ بەم هەست و رامانە دەستی بە چالاکییەکانی مزگەوت کردبوو. لەمبارەیە چالاکییەکانی زۆر جوانی ئەنجام دابوو، پێشەوایی کردبوو، بوبوو وەسیلەی پەروەردەکردنی ژمارەیەکی زۆر گەنج."
حوسێن سوودان لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە باوەکەی لە ژیانەکەی کە تەڕخانی ئیسلام کردبوو تووشی ژمارەیەکی زۆر دژواری و زەحمەتی بووە و وتی، "باوکم لەبارەی ئەوەی پێش ساڵی ٢٠٠٠ چالاکییەکانی ئیسلامی ئەنجام دابوو و لەبەر ئەوەی ئەو کات ئەم جۆرە چالاکییانە قەدەغە قبول دەکران مەحکووم بوبوو و داواکراوبوو. ناچار مابوو کە بە نهێنی بژی. بۆیە هیجرەتی شارەکانی جیاواز دەکرد. ئێمەش ئەو کات لەگەڵی بووین. دوای ساڵی ٢٠٠٠ دەستبەسەر کرا، تووشی ئەشکەنجە بوو و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە زیندان مایەوە. دوای ئازادبوون قۆناغی نەخۆشی دەستیپێ کرد. واتە، ژیانێکی دژوار بە ئیمتیحانی هیجرەت، زیندان و دواتر نەخۆشخانە تێپەڕاند. هەڵبەت، ئێمە وەک منداڵەکانی کاریگەری ئەم ڕەوشە بە سەر ئێمەش هەبوو و تووشی ژمارەیەکی زۆر دژواری و زەحمەتی بووین. بەڵام باوکم ئەوەندەی دەتوانی پشتگری لە ئێمە دەکرد، هەوڵی پەروەردەکردنی ئێمەی دەدا و ئامۆژگاریی دەداین. بە شێوەیەکی دوور لە باوکمان گەورە بووین و زیاد پێکەوە نەماین. بەڵام ئەو قۆناغەی کورت کە لەگەڵی بووین بۆ پەروەردەکردنمان بەس بوو."
"زۆر بە باشی بینیبوو کە لە ناوەڕاستی دۆزەکەدا ئەخلاق هەیە و ئەمە لە ژیانەکەی رەنگدانەوەی هەبوو"
حوسێن سوودان لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە "گرنگترین تایبەتمەندی باوکم وەک کەسێکی دۆزڤان ئەخلاقە جوانەکەی بوو" و ئەخلاقی جوانی مامۆستا یەکێک بوو لە رێبازەکانی بانگەوازی ئیسلام و کاریگەری ئەخلاقە جوانەکەی بە سەر زۆر کەس هەبوو و ئەوانەی لە فکری ئەویشدا نەبوون زۆر حەزیان لێبوو و کەسایەتیێکی نموونە بوو.
سوودان لە بەردەوامی ئاماژەی بە حەدیسی ئەخلاقی پێغەمبەر کرد کە حەزرەتی عائیشە فەرموویەتی، "ئەخلاقی ئەو قورئان بوو" و پێغەمبەرەکەمان فەرموویەتی، "من بۆ تەواوکردنی ئەخلاقی جوان هاتووم." و دواتر وتی، "باوکم لەمبارەیە زۆر جوان لە دۆزی ئیسلام تێگەشتبوو، زۆر بە جوانی بینیبوو کە لە ناوەڕاستی دۆز و بزووتنەوەدا ئەخلاق هەیە و ئەمە لە ژیانەکەی ڕەنگدانەوەی هەبوو. ئەوانەی لە زیندانیش ئەویان ناسیبوو زۆر حەزیان لێبوو. هەروەها پاسەوانەکانی زیندانیش زۆر حەزیان لێبوو."
"بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی ئیسلامی وازی لە بازرگانی هێنا، هەموو دەوڵەمەندییەکەی فیدای ئیسلام کرد"
حوسێن سوودان لە بەردەوامی باس لە گرنگیدانەوەی خوالێخۆشبوو بە عیلم و زانست کرد و وتی، "باوکم کەسێکی عاشقی عیلم بوو. پێش لە زیندان هەموو ژیانەکەی تەڕخانی دۆزی ئیسلام کردبوو، زۆر سوودی بۆ چالاکییەکانی مزگەوت هەبوو. دوای ئازادبوون لە زیندان بە هەمان شێوەیە بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی لە رێگای زانستدا. بووە وەسیلەی کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر مەدرەسە و پەروەردەکردنی خوێندکاران. الحمد الله مەدرەسەکانی کە بە پێشەوایی ئەو کرانەوە ئێستا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان، خوێندکاران پەروەردە دەبن."
هەروەها وتی، "باوکم لەبارەی پرسەکانی ئوممەتی ئیسلام هەستیار بوو، گرنگی پێدەدا. دوای ئەوەی باوکم ئازاد بوو، هاوسەرگیریم کرد. ئەو کات لە میسڕ کودەتایەک رووی دا. دوای کودەتا لە مەیدانی رابیعە کۆمەڵکوژیێک رووی دابوو. ئەو کات باسی لەوە کرد کە بەهۆی کۆمەڵکوژییەکە ڕاست نییە ئاهەنگی بووکگواستنەوە رێکبخەین. بە بێ ئاهەنگ هاوسەرگیریم کرد. لە ڕۆژی ئاهەنگەکەم لە دیاربەکر بەشداریمان لە گردبوونەوەی پشتگری لە مسوڵمانەکانی میسڕی کرد. بە ڕاستی لەبارەی پرسەکانی ئوممەتی ئیسلام زۆر هەستیار بوو. باوکم گەنجایەتی خۆی لە شارۆچکەی داراهێنێی پارێزگای بینگۆل تێپەڕاندبوو. کوڕی یەکێک لە کەسایەتییە دەوڵەمەندە ناودارەکانی ناوچەکە بوو. دۆخی داراییان زۆر باش بوو. دوای ناسینی دۆزی ئیسلام هەموو ئەم دەوڵەمەندیانەی فیدا کردبوو. بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی ئیسلامی وازی لە بازرگانی هێنابوو."
"دوای ژیانێکی پڕ لە ئێش و ئازار لە رێگای خودادا، پەروەردگارم ئەوی لە قۆناغی نەخۆشیدا بردە لای خۆی"
حوسێن سوودان لە کۆتاییدا باس لە قۆناغی نەخۆشی باوکی و کۆچی دواییەکەی کرد و وتی، "باوکم دوای ئازادبوون، خودا کردە نەسیبی چووە حەج. ساڵی یەکەم بە دەرفەتی خۆی و ساڵانی دواتر لە شوێنی خزمەکانمان چووە حەج. قۆناغی نەخۆشی کاتێک لە حەج بوو دەستیپێکرد. لە ساڵی ٢٠١٣ کاتێک لە حەج بوو بەهۆی نەخۆشی لە قاچەکانی گواسترایەوە نەخۆشخانە. بۆیە بێ ئەوەی حەجەکەی تەواو بکات ناچار مایەوە بگەڕێتەوە وڵات. وەک پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ، ئەگەر خودا کەسێکی خۆشبوێت بە نەخۆشی ئیمتیحانی دەکات. بە راستی لەم دونیایە ژیانێکی بە دژواری تێپەڕاند و لە ئەنجامدا لە قۆناغی نەخۆشیدا خودا ئەوی بردە لای خۆی بە شێوەیەکی پاک لە گوناه و خەتاکان. خودا ئێمەی لە رێگاکەی دوور نەخات، بکاتە نەسیبمان کە دۆزەکەی بەردەوام بکەین، وەک ئەو بۆ ئیسلام موجادەلە بکەین، وەک ئەو وا بکەین کە مرۆڤەکان حەزیان لە ئیسلام هەبێت و سەرقاڵی گەنجەکان بین. خودا ئێمەی لە رێگای راست دوور نەخات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.