رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە شەقامەکانی رەفەح تەرمی دەیان شەهید هەیە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمشەو دووبارە هێرشیان کردە سەر شارەکانی غەززە و رەفەح. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی زەیتوون لە شاری غەززە خانووی خانەوادەی تەفاش کرا ئامانج و ٤ کەس شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر باکووری شاری رەفەح ئەنجام درا و چەند کەسێک شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکی زەیتوون دەیان منداڵ کە یاریان دەکرد بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی بۆردومانەکان تەرمی دەیان شەهید لە شەقامەکانە و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن ناتوانرێت بگوازرێنەوە نەخۆشخانە.
داگیرکەران نەخۆشخانەی پسپۆری کوێت لە شاری رەفەحیان لە کار خستووە و بەهۆی هێرشەکان لە بەشێکی گەورەی نەخۆشخانەکە ئاگر دەرکەوت.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە شەڕی جینۆساید بهێنرێت و سووتەمەنی و ئامێرەکانی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکرێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەناری غەززە ٣٦ هەزار و ٧٣١ فەلەستینی شەهید بوون کە لانیکەم ١٥ هەزار و ٥١٧یان منداڵ و ١٠ هەزار و ٢٧٩یان ئافرەتن و ٨٣ هەزار و ٥٣٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.