رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کۆمەڵکوژیێکی نوێ لە کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٥٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، داگیرکەرانی سەهیۆنی ئەمڕۆ هێرشێکی وەحشیانەیان بۆ سەر کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە.
وەزارەتەکە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا تاوەکو ئێستا لانیکەم ١٥٠ کەس شەهید و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە هێشتا تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ناو شەقامەکاندا ماون و تیمەکانی تەندروستی ناتوانن بچنە ناوچەکە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە شەهیدان و بریندارەکان لەسەر زەوی بوون لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و ئامێرەکانی پزیشکییەوە ناتوانێت دەستوەردان لە بریندارەکان بکەن.
وەزارەتەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.