لە وڵاتی مەکسیکا لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەتەکانی ماددەی هۆشبەرفڕۆش ١٩ کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، شەڕەکە لە نێوان دوو چەتە لە شارۆچکەی لا کۆنکۆردیای ناوچەی گواتەمالای ویلایەتی چیاپاس لە باشووری وڵات رووی دا.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٩ کەس گیانیان لە دەست دا. دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران.
سکرتێرێتی ویلایەتەکە سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە شەڕەکە بەهۆی کێشە و ناکۆکی لەبارەی رێوڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە نێوان دوو چەتە رووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.