شیخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر راگەیاند کە ٢٠ ملیۆن دۆلار وەک بودجە بۆ سوپای لوبنان دابین کراوە.
جەنەرال جۆسێف عەون فەرماندەی سوپای لوبنان راگەیاند، "دوای کۆتایی هاتنی رێکارەکانی یاسایی هاوکارییەکە لە نێوان سەربازەکان بە شێوەیەکی یەکسان دابەش دەکرێت."
ناوبراو سوپاسگوزاری قەتەر کرد و باسی لەوە کرد کە ئەم پشتگریە دەبێتە هۆی کەمبوونی باری قەیرانەکەی سەر ئەستۆی سەربازەکان.
ئال سانی باسی لەوە کردبوو کە قەتەر بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سوپا بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی جەوهەری خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لوبنان بپارێزێت.
قەتەر لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ راگەیاندبوو کە ٦٠ ملیۆن دۆلار پشتگری بە سوپای لوبنان دەدرێت.
قەیرانی ئابووری و سیاسی لە لوبنان کاریگەریەکەی لە تەواوی دەزگاکانی دەوڵەت و گەل هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.