رژێمی داگیرکەر دروستکردنی نیشتەجێگای نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا پەسەند دەکات
![رژێمی داگیرکەر دروستکردنی نیشتەجێگای نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا پەسەند دەکات رژێمی داگیرکەر دروستکردنی نیشتەجێگای نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا پەسەند دەکات](/img/NewsGallery/2024/7/3/402625/FeaturedImage/1ba1505a-0849-414c-8c0c-e2fc4e12d053.webp)
بەرپرسانی داگیرکەر دروستکردنی ٥ هەزار و ٣٠٠ نیشتەجێگای نوێ نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا پەسەند دەکەن.
ئەنجومەنی باڵای پلانداڕێژتنی بەڕێوبەرایەتی مەدەنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، دروستکردنی ٥ هەزار و ٣٠٠ نیشتەجێگای نوێ لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراوی پەسەند کرد.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر لە نابلوس ١٨٦، لە ئەخەلیل ٢٤٠، لە رامەلڵا و ٤٣٥ نیشتەجێگا لە ئەلخەلیل دروست دەکرێن.
میدیای داگیرکەر راگەیاند کە لە ساڵێکی و نیوی کۆتاییدا بە کۆی گشتی ٢٤ هەزار نیشتجێگای پەسەندکراو دروست کراوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢ کەمتر لە ٢٠ هەزار نیشتەجێگا دروست کرابوو.
حکومەتی داگیرکەر مانگی رابردوو راگەیاندبوو کە ٥ هەزار نیشتەجێگا لە کەرتی رۆژئاوا فەرمی کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ١٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٩٠٣ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "هێزی مرۆیی کەتائیبی قەسام زۆر باشە و لە قۆناغی شەڕدا توانیمان هەزاران موجاهیدی نوێ بە سەربازی بگرین. ئێمە هەزاران موجاهیدمان هەیە کە کاتێک پێویست بێت ئامادەن بۆ ڕووبەڕوونەوەی دوژمن."
لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئیهاب غوسەین جێگری وەزیری کاری کەناری غەززە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.