لە جەلیلە سەربازێکی داگیرکەر لە ئەنجامی چالاکیێکی بەچەقۆ کوژرا
![لە جەلیلە سەربازێکی داگیرکەر لە ئەنجامی چالاکیێکی بەچەقۆ کوژرا لە جەلیلە سەربازێکی داگیرکەر لە ئەنجامی چالاکیێکی بەچەقۆ کوژرا](/img/NewsGallery/2024/7/3/402730/FeaturedImage/a2765ac9-cb2e-4aef-9c00-c1408ffddae0.webp)
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بە چەقۆ لە جەلیلەی سەرەوە لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین سەربازێکی داگیرکەر کوژرا و سەربازێکیش بریندار بوو و فەلەستینییەکە شەهید بوو.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، چالاکییەکە لە ناوچەی کارمیێلی داگیرکراو لە جەلیلەی سەرەوە لە باکووری خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام درا.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە و سەربازێکیش بریندار بووە.
بە پێی راگەیەندراوەکان گەنجەکە جەواد رەبیع خەلکی گوندی کەفر نەخەف سەر بە جەلیلە بووە و لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەراندا شەهید بووە.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ١٤ی عیبری، چالاکییەکە لە نهۆمی ددوی مۆڵێک لە ناوچەی کارمیێل ئەنجام دراوە.
داگیرکەران دوای چالاکییەکە هێرشیان کردە سەر خانووی شەهیدەکە و باوک و دایک و برا و چەند خزمێکی شەهیدەکەیان بە دیل گرت. داگیرکەران لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی شەهیدەکە هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان کە لە دەوروبەری خانووکە کۆبوونەتەوە.
حەماس: تاکە رێگا بەرخۆدانە!
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە چالاکییەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و چالاکییەکەی وەک وڵامێکی سروشتی بەرامبەر تاوانەکانی داگیرکەران وەسف کرد و جەختی لەوە کرد کە بەرخۆدان تاکە رێگایە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی فەلەستین.
حەماس راگەیاند، "جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو ئۆپڕاسیۆنە بەرەنگارییە بوێرانەی کە زیانێکی زۆریان بەسەر داگیرکەری لە تولکەرەم و جەنین و ناوچە داگیرکراوەکانی ناوخۆدا گەیاند و سوپاکەی لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە غەززە زەلیل کرد، بەرخۆدان تاکە رێگایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم داگیرکارییە کوشندەیە و رزگارکردنی خاکەکانی گەلی فەلەستینیمان و بەرگری لە شوێنە پیرۆزەکانیان.
داوا لە گەلی قارەمانمان دەکەین کە خۆڕاگری زیاتر بکەن و بەردەوام بن لە تێکۆشان دژی سەربازانی تاوانکاری دوژمن و دانیشتوانی تیرۆریستی لە هەموو شوێنێک و بەرەنگاری پلانەکانی داگیرکەر بۆ تەسفیەکردنی دۆزی ئێمە و تێکدانی مافەکانمان بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.