داگیرکەرانی سەهیۆنی لە جەنین موجاهیدێک تیرۆر دەکەن
![داگیرکەرانی سەهیۆنی لە جەنین موجاهیدێک تیرۆر دەکەن داگیرکەرانی سەهیۆنی لە جەنین موجاهیدێک تیرۆر دەکەن](/img/NewsGallery/2024/7/4/402790/FeaturedImage/5cf38928-d6f8-49b8-a171-6c1bc3ba91a6.webp)
هێزەکانی تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شاری جەنین موجاهیدێک بە ناوی نیدال عامر شەهید کرد.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستینی، هێزەکانی تایبەتی سوپای داگیرکەر لە شاری جەنین تەقەیان کردە سەر گەنجێک لە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو.
شاهێد حالەکان باس لەوە دەکەن کە داگیرکەران لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و ژیپێکی سەربازیەوە دابەزین و دەستیان بە تەقە سەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کردووە و دواتر کشانەتەوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەڕڤانی خۆڕاگری کەمپی جەنین نیدال زیاد عامر شەهید بووە.
دوای رووداوەکە لە کەمپەکە زەنگی هۆشداری لێدرا و گەنجەکە لە لایەن هاوڵاتیان رەوانی نەخۆشخانە کرا.
دەستنیشان کرا، شەهید نیدال یەکێک لە رابەرانی بەرخۆدان لە کەمپی جەنین و کوڕی شەهید زیاد یەکێک لە قارەمانەکانی شەڕی ٢٠٠٢ بوو و ٢ کوڕەمامەکەی شەهید بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەرتی رۆژئاوا ٥٦١ کەس شەهید و لانیکەم ٥ هەزار و ٣٠٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.